AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٤ ٢٠:٣٨

کوێری بە کوردی کەوتە بەر دیدی خوێنەران

کوێری بە کوردی کەوتە بەر دیدی خوێنەران

ڕۆمانی "کوێری" لە نووسینی "ژۆزە ساراماگۆ" و بە وەرگێڕانی عەلی ڕاوەند، لە لایەن ناوەندی زایەڵە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب لە شاری مەریوان، چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوێری وەک یەکێک لە شاکارە ئەدەبییەکانی بواری ڕۆمان کە لە ساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی نۆبلی بۆ نووسەرەکەی بەدیاری هێنا، پاش چەند ساڵ لە بڵاوبوونەوەی یەکەم وەرگێڕانی بە قەڵەمی سەلاحەدین ئاشتی، ئەمجار بە وەرگێڕانی "عەلی ڕاوەند" لە لایەن ناوەندی زایەڵە کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

لەم وەرگێڕە پێشتر وەرگێڕانی ڕۆمانی "خەڵکی هەژار"ی داستایۆفسکی بڵاو بۆتەوە.

News ID 56811

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha