AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٨ ١٠:٣١

ئەندامی هەڵمەتی یەکڕیزی نێودەوڵەتی "سەموود" بۆ مێهر:

ترسمان لە هیچ سیناریۆیەک نییە؛ گەمارۆی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەبێ ببەزێت

ترسمان لە هیچ سیناریۆیەک نییە؛ گەمارۆی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەبێ ببەزێت

ئەندامی خەڵکی هۆڵەندای هەلمەتی سەموود بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە ئەو هەڵمەتە و بەشداربووان لە کەمپەینی یارمەتی گەیاندن بە غەززە، وتی: ئێمە ترسمان لە هیچ سیناریۆیەک نییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی هەڵمەتی یەکڕیزی نێودەوڵەتی سەموود بە زیاتر لە 70 پاپۆڕ لە 44 وڵاتی جیهانەوە ڕۆژی یەکشەممە 9 ی 1404 بە ئامانجی شکاندنی گەمارۆی غەزە بەرەو ئەو ناوچە کەوتنە ڕێ.

لە هەمان پێوەندیدار دومینیک ئەندامی ئەو هەڵمەتە جیهانیە کە خەڵلی هۆڵەندایە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: دەمێکە کە پاڵپشتی لە فەلەستین دەکەم و نیسبەت بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین ناڕەزایەتیم هەیە. چوونم بۆ ناو ئەو دەستەیە یەکجارەکی و لەناکاو نەبوو بەڵکوو بە بۆنەی شەپۆلی یەکڕیزی نێودەوڵەتی لەگەڵ خەڵکی غەززە بوو.

ناوبراو زیادی کرد: لە دەیان وڵاتەوە کۆ بووینەتەوە تا بە بەلەم و پاپۆڕەکانمان گەمارۆی غەززە بشکێنین. دەمانەوێت بە ئەو کاروانە دەریاییە بە فەلەستینییەکان نیشانی بدەین کە ئەوان تەنیا نین، ئەوان دەبینرێن و ئەو ستەمەی کە لێیان دەکرێت ئاشكرایە.

دومینیک بە ئاماژە بە بێدەنگی حکومەتەکان هەمبەر ئەو جەنایەتانە جەختی کرد: کاتێک کە لەلایەن حکومەتەکانەوە بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین و ئیدانە کردنی ئیسرائیل هیچ هەنگاوێک هەڵهاگیردرێت، خەڵک و کۆمەڵگای مەدەنی کۆ دەبنەوە کە بیسەلمێنن پێیان کە هەموومان پێکەوە دەتوانین گەمارۆی سەر غەززە بشکێنین و تا ئازاد کردنی خەڵکی فەلەستین هەوڵەکانمان درێژەی دەبێت.

ئەو ئەندامەی خەڵکی هۆڵەندا زیادی کرد: ئێمە خۆمان بۆ هەموو جەنایەتێک لەلایەن ئیسرائیلەوە ئامادە کردووە و لە هیچ شتێک ترسمان نییە؛ هەر ڕووداوێک ڕوو بدات بۆمان لە بەرانبەر ئەوەی کە فەلەستینییەکان ئەزموونیان کرد، هیچە.



News ID 56730

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha