AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٦ ٢١:٣٢

تەشەنەی ناکۆکی و دەستگیرییەکان لە عەفرین

تەشەنەی ناکۆکی و دەستگیرییەکان لە عەفرین

سەرچاوە خۆجییەکان لە ناکۆکی و شەڕی نێوان دانیشتووانی خۆجێی و خەڵکانی گواستراوە و پاڵپشت‌کراوەی تورکیا لە عەفرین هەواڵیان دا، کە ئەنجامی دەستێوەردانی ئەمنیی دەوڵەتی ناوەندی، تەنیا خەڵکی خۆجێی قۆڵبەست و زیندانی کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا(SOHR) لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە لە سەرەتای مانگی ئەگێستدا لە گوندی جۆقەی هاوێری عەفرین، لە نێوان خەڵکی کوردی خۆجێی و خێزانە گواستراوە و پاڵپشتکراوانی تورکیا، بە هۆی کێشەی ماڵییەوە، ناکۆکی و پێکدادان هاتۆتە ئاراوە و پەرەی سەندووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی سووریا پاش ئاگاداربوونەوە لە ڕووداوەکە دەستگیرییەکی بەربڵاویان لە خەڵکی خۆجێی دەست‌پێکردووە و بەبێ لێپرسینەوە لە خێزانە پاڵپشتکراوەکانی تورکیا، نزیکەی 10 گەنجی کوردیان بە تاوانی هەڵگرتنی چەک، قۆڵبەست کردووە کە تا ئێستا 4 کەسیان ئازاد بوون.

News ID 56711

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha