AP ١٤٠٤ خەرمانان ٩ ١٤:٥٢

ئاماری سەرەنجڕاکێشی دەستگیری و ڕفاندنی هاووڵاتیانی سووریایی لە حکومەتی ئەحمەد شەرع

ئاماری سەرەنجڕاکێشی دەستگیری و ڕفاندنی هاووڵاتیانی سووریایی لە حکومەتی ئەحمەد شەرع

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم 2512 حاڵەتی دەستگیری ، ڕفاندن و شوێن بزربوون لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی حکومەتی دیمەشق لە سەرتاسەری سووریا تۆمار کراوە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نوێترین ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، لە نێوان 2512 حاڵەتی دەستگیری و ڕفاندنی هاووڵاتیان، لە دەسپێکی دەسەڵاتی شەرعەوە، 1364 کەس شوێن بزرن یان دەستگیر کراون کە 865 کەسیان هەر لە زیندانن و 283 کەسیانیش ڕفێندراون.


SOHR جەختی کرد کە بەرز بوونەوەی ئەو ڕێژەیە زیاتر کەسانێک دەکاتە ئامانج کە بەهۆی پاڵپشتی لە حکومەتی پێشوو دەناسران. ئەو ڕەوتە بەهۆکارگەلێک وەکوو سەرکوتی سیاسی و ئەمنیەتی، تۆقاندنی خەڵک، کۆنترۆڵ بەسەر ناوچە جیاوازەکان و وەرگرتنی پارە لە بنەماڵەکان یان بەدەست هێنانی زانیاری ئەنجام دەدرێت.

بە وتەی ئەو ناوەندە ، نەبوونی ڕوونکاری، چاوەدێری و ڕێکارێک بۆ وەڵامدانەوە، دەستی ناوەندە ئەمنییەکانی بۆ بەردەوما بوونی ئاوەها هەوڵگەلێک کراوە هێشتووەتەوە.



News ID 56615

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha