AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٣١ ٠٧:٢٢

بلۆمبێرگ: بەرپرسانی ئاژانس بۆ تاوتوێی پرسی ئێران دەچنە ئەمریکا

بلۆمبێرگ: بەرپرسانی ئاژانس بۆ تاوتوێی پرسی ئێران دەچنە ئەمریکا

بلۆمبێرگ ئیدعای کرد کە بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە "دەستەوەستانی ئاژانس بۆ وەڵامدانەوە سەبارەت بە خەزێنەگەلی ئۆرانیۆمی ئێران" حەوتەی داهاتوو دەچنە واشنتۆن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بلۆمبێرگ بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتە ئاگادارەکان نووسی کە بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی حەوتەی داهاتوو بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە "دەستەوەستانی ئاژانس بۆ وەڵامدانەوە سەبارەت بە خەزێنەگەلی ئۆرانیۆمی پیتاندراو لە ئاستی چەکەمەنی تاران" حەوتەی داهاتوو دەچنە واشنتۆن.

بە گوێرەی ئەو گۆڤارە و بە گێڕانەوە لە سێ دیپلۆماتی ئاگادار، ئەو سەفەرە پاش پلانی بۆ داڕێژراوە کە پشکێنەری باڵای ڕافائێل گەرووسی، بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە هەوڵی ئەمدواییەی بۆ ڕازی‌کردنی ئێران لە پێناو دەستپێکردنەوەی چاودێریی پاش شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران لە مانگی ژوئەندا شکستی هێناوە و ئاژانس نائومێدە لە گەڕاندنەوەی پشکێنەرانی دەرکراوەی بۆ ئێران.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی بلۆمبێرگ، ئێران پێداگرە لەوەی کە مەترسی کیمیایی و ڕادیۆلۆژیکیی سایتە بوردومان‌کراوەکان لە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل هێشتا بۆ دەسپێکردنەوەی پشکنینەکانی ئاژانس ناهێمنە و تاران پێشتر لە 11ی ئەگێستدا بە ماسیمۆ ئاپارۆ، جێگری چاودێریی ئاژانسی ڕاگەیاندووە کە بەزوویی پشکنینی سایتە بوردومان‌نەکراوەکان بۆ پشکێنەران مەیسەر دەبێت، بەڵام پشکنینی کۆمەڵەی سەرەکیی سووتەمەنی ناڤۆکی ئێران هێشتاش نامومکینە.

News ID 56494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha