بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندن و مێدیایی هێزەکانی پاراستنی گەل لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە مەتین ئەرسەلان بە ناوی ڕێکخراوەیی کۆچەر ئورفا ئەندامی کومیتەی ناوەندی پەکەکە و فەرماندەی ئاکادیمیای ئاپۆلۆ، لە ڕێكەوتی 4 ی نۆڤەمبەری 2019 لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیا تیرۆر کرا. هەروەها نوورەدین سۆفی کە وەکوو یەکێک لە پێشەنگەکانی خۆبەڕێوەبری کوردستانی سووریا دەناسرا، لە ڕێکەوتی 6 ی ئاپی 2021 کاتێ ککە دوای 24 ساڵ بۆ دیدار لەگەڵ هاوڕێی دێرینی خۆی چووبووە ناوەندی فەرماندەیی هەپەگە لە چیاکانی کوردستانی عێراق، کرایە ئامانجی هێرشەکانی تورکیا و گیانی لەدەست دا.
ناوەندی مێدیایی هەپەگە کوژرانی مەتین ئەرسەلان ئەندامی کومیتەی ناوەندی پەکەکە و نوورەدین سۆفی لە فەرماندەکانی پەکەکە لە کوردستانی سووریا، لە دوو هێرشی ئاسمانی جوداجودای تورکیای پشت ڕاست کردەوە.
News ID 56364
Your Comment