AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٥ ١٧:١١

زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ئێرانەوە چوونە عێراق

زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ئێرانەوە چوونە عێراق

سەرۆکی قەرارگای ئەربەعینی فەرماندەیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەڕینەوەی نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە سنوورەکانی وڵاتەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد شەرەفی، پاش‌نیووەڕۆی ئوڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوون لە سنووری مێهران، ڕایگەیاند: تا ئیستا 2 ملیۆن و 700 هەزار کەس لە سیستەمی ئەلەکترۆنیی ئەربەعین بۆ سەفەر و زیارەتی ناوەندە پیرۆزەکان ناویان نووسیوە کە لەو ڕێژەیە، یەک ملیۆن و 700 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە سنوورەکانی وڵات پەڕیونەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی لەسەدا 58ی سنووری نێودەوڵەتیی مێهران بۆ هاتوچۆی زیارەتکاران چالاکە، پیشبینی کرد کە لە ڕۆژانی کۆتایی حەوتە شەپۆلی چوون زیارەتکاران بەرز دەبێتەوە و هێزەکان ئامادەیی پێویستیان هەیە بۆ شوێنی حەوانەوە و پارکینگ بۆ ئۆتۆمبیلی زیارەتکاران.

News ID 56289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha