AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٤ ١٨:٢٠

بەسەرهاتی گیرانی پێنج ئەندامی خێزانێکی ئێزدی لە لایەن داعشەوە+ ڤیدیۆ

بەسەرهاتی گیرانی پێنج ئەندامی خێزانێکی ئێزدی لە لایەن داعشەوە+ ڤیدیۆ

پاش تێپەڕینی 11 ساڵ لە هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال، چارەنووسی 5 ئەندامی بنەماڵەی خەلف هێشتاش نادیارە و دوو منداڵی بەجێ‌ماوەی ئەو خێزانە، کە چوار ساڵ لە ئۆردووگا و ماڵەکانی داعش ڕزگار بوونە، بەسەرهاتی کارەساتباری گیرانی خۆیان دەگێڕنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە مێزۆپۆتامیا، هێرشی داعش لە سێهەمی ئەگێستی 2014 بۆ سەر شاری شەنگال، لە مێژووی ئیزدییەکاندا بە 74ـه‌مین فەرمانی کۆمەڵکوژییان دێتە ئەژمار کە تێیدا بە هەزاران کەسیان لێ کوژراو و ژنان و کچان و منداڵانیان بەدیل گیران. لەمناوە خێزانی خەلف یەکێک لەو خێزانانەیە کە لەو ڕۆژە شۆمەدا و لە هێرشی داعش بۆ سەر گوندی قاپووسی لە ناوچەی یەل‌عەزەر، بەدیل گیران و 7 کەس لە خێزانەکەی ڕفێندرا.

بەرزان خەلف کە ئێستا ٢١ی ساڵیەتی، دەگێڕێتەوە: "ئێمە مانگێک لە نێوان دار و درەختەکاندا خۆمان شاردبۆوە، بەڵام بەوەشەوە دەستگیر کراین و براینە کۆڵان و قوتابخانەیەکی پڕ لە تەرمی کوژراوان. لە مووسڵ و تەل‌عەفەر ناچاریان کردین بە عەرەبی بدوێین. کاتی ملم بە موسڵمان‌بوون نەدا، دەستمیان بڕییەوە. هێشتاش جێی برینی لاقم خۆش نەبۆتەوە و بە یەک دەست دەژیم. چوار ساڵ منداڵ نەبووم و منداڵیم لەو ڕۆژەدا کۆتایی پێهات".

فارس خەلفی برای کە ئێستا 18 ساڵیەتی، دەڵێ: بۆ چەندین ساڵ لە ترسا شوناسی ئێزدی‌بوونی خۆم شاردبۆوە. پێنج ساڵ بوو زمانی دایکیی خۆم لەبیرەوە چووبوو. لە کۆڵاناندا تەنیا تەرم و دەست و لاقی بڕاوەم دەدەی. تەنانەت کاتێک هیزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕزگاریان کردین، هەر نەموێرا ئیزدی‌بوونی خۆم ئاشکرا بکەم".

بەرزان و فارس پاش ئازادی گەڕانەوە بۆ شەنگال، بەڵام یادەوەرییە دڵتەزێنەکانی زیندانی‌بوون و بەدیل‌گیرانیان، وێنەگەلی مەرگ و جیابوونەوە لە خێزانەکەیان، ژیانیانی بۆ هەمیشە گۆڕیوە و 5 ئەندامی دیکەی ئەو خێزانە هێشتاش لە ڕیزی هەزاران ئێزدیی بزربوو و ڕفێندراوەدان.

News ID 56272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha