AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٣ ٢٠:٤١

سنووری باشماخ بە ڕووی زیارەتکارانی ئەربەعین کرایەوە

سنووری باشماخ بە ڕووی زیارەتکارانی ئەربەعین کرایەوە

جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پاریزگاری کوردستان لە دەسپێکی فەرمیی ڕێپێوانی ئەربەعین لە سنووری باشماخەوە هەواڵی دا و وتی: هەموو ژێرخانەکان بۆ میوانداریی لە 300 هەزار زیارەتکار لە پارێزگا دابین کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی‌ئەکبەر وەرمەقانی سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (دووشەممە) لە دانیشتنی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی کوردستان وتی: بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمیی بنکەی ناوەندی ئەربەعین، ڕێپێوانی ئەربەعینی ئەوساڵ، لەوڕۆ (13ی گەلاوێژ) بە فەرمی دەستی پێکرد و یەکەمین گرووپی زیارەتکاران لە سنووری باشماخەوە هەنگاویان نایە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پاریزگاری کوردستان بە ئاماژە بە ئەنجامدرانی هەموو هاوئاهەنگییە پێویستەکان بۆ خزمەتگەیاندن بە زیارەتکاران و لەوان شوێنی حەوانەوە و گواستنەوە و مەوکەبەکان، وتیشی: بۆ ئەمساڵ ڕێگەی مەریوان تا سلێمانی بۆ زیارەتکاران بە بەلاشە و لە سلێمانیش چوار شوێنی گواستنەوە بۆ گەیشتنی ڕاستەوخۆ بە شارەکانی نەجەف، کەربەلا، کازەمین و حسێنییە پێشبینی کراوە.

ناوبراو دەفرایەتی پێشبینی‌کراوە بۆ میوانداری لە زیارەتکارانی 300 هەزار کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: تا ئیستا نزیکەی 6 هەزار کەس لە سیستەمدا ناونووسییان کردووە کە هیوادارین بە ڕاگەیاندنی بەربڵاو، پێشوازی لە سنوورەکانی باشماخدا بەرزتر بێتەوە.

News ID 56265

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha