AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٥ ١٧:٣٢

ڕێژەی قوربانیانی شەڕی سوەیدا گەیشتە 248 کەس

ڕێژەی قوربانیانی شەڕی سوەیدا گەیشتە 248 کەس

بە تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادانەکانی شاری سوەیاد لە باشووری سوەیدا، چاودیری مافی مرۆڤی سووریا لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی ئەو شەڕە بۆ 248 کەس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە تا ئێستا، ڕێژەی کوژراوانی شەڕ و پێکدادانەکانی شاری سوەیدا گەیشتۆتە 248 کەس و ئەو ڕێژەیە بەردەوام ڕوو لە هەڵکشانە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، تا ئێستا 64 کەس لە هێزە ملیشیای درۆزی و 28 کەسی مەدەنی درۆزی گیانی خۆیان لەو شەڕەدا لەدەست داوە و لەمناوە 21 کەس لە قوربانییە مەدەنییەکان بە شێوەی خۆبڕیاردەرانە لە لایەن هێزە دەوڵەتییەکانەوە کوژراون.

هەروەها 138 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە دەوڵەتی کاتی سووریا و 18 کەسی چەکدار لە هۆزە عەرەبە بادیەنشینەکانیش لە کاتی هەنگاونانە ناو شاری سوەیدا کوژراون.

News ID 56010

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha