بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە تا ئێستا، ڕێژەی کوژراوانی شەڕ و پێکدادانەکانی شاری سوەیدا گەیشتۆتە 248 کەس و ئەو ڕێژەیە بەردەوام ڕوو لە هەڵکشانە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، تا ئێستا 64 کەس لە هێزە ملیشیای درۆزی و 28 کەسی مەدەنی درۆزی گیانی خۆیان لەو شەڕەدا لەدەست داوە و لەمناوە 21 کەس لە قوربانییە مەدەنییەکان بە شێوەی خۆبڕیاردەرانە لە لایەن هێزە دەوڵەتییەکانەوە کوژراون.
هەروەها 138 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە دەوڵەتی کاتی سووریا و 18 کەسی چەکدار لە هۆزە عەرەبە بادیەنشینەکانیش لە کاتی هەنگاونانە ناو شاری سوەیدا کوژراون.
Your Comment