ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) خەریکی پێشخستنی پڕۆسەی ئاشتی و چەکدانان، ڕووداوێک لە باکووری عێراق کە کوژرانی 12 سەربازی تورکی بەدواوە بوو، شەپۆلێک لە گۆمان و پرسیاری لە کەشی سیاسی و میدیایی تورکیا هەمبەر بە ڕاستگۆیی ئەو ڕێکخراوە لە بواری ئاشتەوایی هێناوەتە ئاراوە و لەمناوە دوو کارناسی تورک و ئەمریکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکدانەوە و کاردانەوەی جیاوازیان لە ڕووداوەکە و ڕەوتی ئاشتەوایی بووە.
گونول تول، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا لە ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە یادداشتێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس سەبارت بە ڕووداوەکەی قەندیل و پەیوەندیی لەگەڵ ڕەوتی هێمایینی چەکدانانی پەکەکە، نووسی: ڕووداوێکی سەیر و سەمەرە، گومان و پرسیارگەلێکی لە تورکیادا هێناوەتە گۆڕێ سەبارەت بەوەی کە ڕەنگە هەندێک باڵێ ناو پەکەکە هێشتا بەردەوامن لە شەڕ لەگەڵ هێزە تورکەکان. چەند ڕۆژ پاش ڕێوڕەسمی هێمایینی چەکدانان، 12 سەربازی تورک لە کاتێکدا هەوڵی دۆزینەوەی تەرمی سەربازێکی بزربوویان لە ئەشکەوتێکی باکووری عێراق دەدا، کوژران.
بە گوێرەی ئەو کارناسە تورکە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەرەتا گازی مێتانی بە هۆکاری مەرگی ئەو سەربازانە ڕاگەیاند، بەڵام پاش گومانی کارناسان، گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆنیش بە ڕاپۆرتە فەرمییەکەوە زیاد کراوە. بەوەشەوە، نوێنەەرانی ئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەت پرسیارگەلێکیان ورووژاندووە: ئەگەر گفتوگۆ ئاشتی دەستی پێکردووە، بۆ پەکەکە شوێنی تەرمی سەربازی بزربووە وەک نیازپاکیی ڕاناگەیێنێت؟ هەروەها بۆ سەگە پشکێنەرەکان کە سەرەتا ناردراونەتە ناو ئەشکەوتەکە، زیندوو ماون؟ و بە گشتی بۆ ئێستا و پاش سێ ساڵ ئۆپەراسیۆنی پشکنین ئەنجام دەدرێت؟
هاوکات ئەلیزا مارکۆس، ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئەمریکیی پسپۆڕی پرسی کورد و تورکیا، لە کاردانەوە بە لێکدانەوەی تول، لە هەمان تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: ئایا بەڕاست ئەم گومان و پرسیارانە پشتئەستوورن بە واقیعی مەیدانی، یان هەوڵێکن بۆ لاوازکردنی پرۆسەی ئاشتی؟
لێدانەوەکانی مارکۆس نیشاندەری گومانێک هەمبەر بە هەندێک ڕەوتی سیاسی و میدیاییە کە ڕەنگە بەدوای لاوازکردنی ڕای گشتی بە نیسبەتی ئاشتی بن.
لە کاتێکدا کە گێڕانەوەی فەرمیی دەوڵەت هێشتا پێداگرە لە پێشکەوتی پڕۆسەی ئاشتی، هەندێک لە چاودێران، ئەو ڕووداوە بە نیشانەی درێژەی شەڕی شاراوەی نێوان ئەرتەشی تورکیا و پەکەکە دەزانن؛ واقیعێک کە لە ئەگەری پشتڕاستکرانەوە، دەتوانێ کۆی پڕۆسەکە بباتە ژێر پرسیارەوە.
Your Comment