بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئینتەرفاکس، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە توندی ئیدیعای ئەکسیۆسی ڕەت کردەوە کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا داوای لە ئێران کردووە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا قبووڵ بکات.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەو ئیدیعایەی میدیاکانی ئەمریکای بە "هەڵمەتێکی سیاسی پیس" وەسفکرد.
دوێنێ ئەکسیۆس ئیدیعای کرد کە پوتین داوای لە ئێران کردووە کە لەگەڵ ئەمریکا لەسەر پێشنیاری "پیتاندنی سفر" بگەنە ڕێککەوتن.
Your Comment