"بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "بۆق بۆقیلەی نێو ئاوێ" بە نیگارکێشیی "ژاڵە یووسفینژاد" لە ٥ حەقایەتی منداڵانە پێکهاتووە کە بریتین لە: "بۆق بۆقیلەی نێو ئاوێ"، "مام ڕێوی و مریشکە قوڵە"، "چۆلەکە"، "چاولێکەری/شانس و بەخت" و "ڕێوی کوێستانێ و ڕێوی گەرمێنێ".
ئەم حەقایەتانە بەشێکن لەو کۆمەڵە چیرۆکە فۆلکلۆرییانەی کە نووسەر لە زاری داپیرانی موکریانی گرتۆتەوە.
Your Comment