AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢١ ١٧:٤٤

عێراقچی: "سنەپ‌بەک" کۆتایی ڕۆڵی ئەورووپا لە پرسی ئەتۆمی ئێرانە

عێراقچی: "سنەپ‌بەک" کۆتایی ڕۆڵی ئەورووپا لە پرسی ئەتۆمی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سنەپ‌بەک بە مانای کۆتایی ڕۆڵی ئەورووپا لە پرسی ناڤۆکیی ئێرانە و ڕەنگە تاریک‌ترین خاڵ لە مێژووی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی بێت کە چیتر سارێژ نابێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی ئەوڕۆ سێ‌شەممە 21ی پووشپەڕ، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بالوێزان و سەرۆکانی نوێنەرایەتیگەلی بیانی نێودەوڵەتی، وتی: پلانی ناڤۆکیی ئێران ئاشتی‌خوازانە بووە و ئاشتی‌خوازانە دەمێنێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە هێشتاش ئەندامی NPTین و دەشبین و پابەندی ڕێککەوتنەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەوتی دەمێنینەوە، وتیشی: ئێمە سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستە دەوڵەتانێک دەکەین کە ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان ئیدانە کرد و لەگەڵ گەلی ئێران هاوڕیزییان دەربڕی و لە بەرامبەردا ئەسەفی خۆمان بۆ وڵاتنێک دەردەبڕین کە بە پێچەوانە ئەو کارەیان ئیدانە نەکرد و پشتگیریان کرد لە پێشێل‌کرانی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە کەڵکی ئامرازیی ئەورووپییەکان لە سنەپ‌بەک و دەرئەنجامی ئاڵۆزترکردنی پرسی ناڤۆکی و دانوستانەکان، جەختی کرد: ئەورووپییەکان خەریکن هەمان هەڵەی ئەمریکا بە هێرشی سەربازی کردی، بە سنەپ‌بەک دەیکات و ئەمکارە بە مانای کۆتایی ڕۆڵی ئەورووپا لە پرسی ناڤۆکیی ئێران دەبێت و ڕەنگە تاریک‌ترین خاڵ لە مێژووی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی بێت کە چیتر سارێژ نابێتەوە. بۆیە هیوادارم ئەوانیش بە ئاراستەی دیپلۆماسیدا بگەڕێنەوە.

News ID 55955

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha