بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاری ورمێ لە هاویناندا، بەرهەمی باخەوانی زۆری هەیە و لە سەفەر بۆ ئەو ناوچە لەگەڵ خەڵكێکی زۆر خوێنگەرم و خۆشڕوو بەرەوڕوو دەبیتەوە کە بیرەوەری زۆر جوان لە مێشکی گەشتیاران پێک دەهێنێت.
لە ئەم ڕاپۆرتەدا هەوڵ دەدرێت شوێنە گەشتیارییەکانی شاری ورمێ بخرێتە بەرچاو بەردەنگەکانەوە و بە کورتی لەسەریان باس بکرێت.

گۆلی ورمێ
گۆلی ورمێ لە باکووری ڕۆژاوای ئێران، سەردەمانێک گەورەترین دەریاچەی ئاوی سوێری جیهان و دووهەم دەریاچە، دوای دەریای مردوو لە ڕۆۆژهەڵاتی ناڤین بوو. پانتایی ئەو دەریاچە لە باکوورەوە تا باشوو دەگاتە 140 کیلۆمەتر و لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا دەگاتە 85 کیلۆمەتر کە بە گشتی پانتاییەکەی دەگەییشتە زیاتر لە 5200 کیلۆمەتر. لە ڕابردوو پاپۆڕوانی لە ئەو دەریاچە جوانە یەکێک لە سەرەکی ترین سەیرانەکانی خەڵکی ئازەربایجان بوو ە هەینیان ڕیزێکی درێژیان دەبەست بۆ ئەو سەیرانە. بەڵام بەداخەوە چەند ساڵە بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی دروستەوە ئەو گۆلە وشک بووە.

دەریاچەی مارمیشو
دەریاچەی مارمیشو لە 45 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای ورمێ بە پانتایی پێنج دۆنم، لە ڕێگای ئاوە سنوورییەکانی نێوان ئێران و تورکیا. بوومەلەرزە و سەدە کێوی لە ڕێگای ئاوە سنوورییەکان بووەتە هۆی پێکهێنانی ئەو دەریاچە و شوێنێکی زۆر باشە بۆ کێڵگەی زۆرەکانی ماسی. ناوی ئەو دەریاچە لە ناوی ڕێبەری مەسێحیانی ئاشووری، مارشیمون بنیامینەوە وەرگیراوە.

تاوەری سێ گومەز
تاوەری سێ گومەز بە شێوەی لوولەیی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ورمێ، شەقامی مامۆستا بەرزگەر جێگیرە کە لە ساڵی 580 ی کۆچی مانگی، لە سەردەمی سەلجوقییەکان چێ کراوە. بەڵام هەندێک کەس پێیان وایە کە هی سەردەمی ساسانییەکانە و وەکوو ئاگردان چێ کراوە بەڵام هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەو قسە بوونی نییە. لە نێو ئەو بینایەدا سێ بەردە نووسراو بە خەتی کووفی هەیە و لە کۆتاییاندا ڕێکەوتی موحەڕەمی 580 یلێ تۆمار کراوە.

تاڤگەی شملکان
تاڤگەی شملکان یەک لە جوانترین تاڤگەکانە کە لە گوندێک بە هەمان ناو لە نزیکی ورمێیە و سروشتێکی زۆر جوان و سەرەنجڕاکێشی هەیە.

مزگەوتی گشتی ورمێ
مزگەوتی گشتی یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییەکان ورمێیە کە لە شەقامی ئێقباڵ جێگیرە. ئەو مزگەوتە لە نێو بازاڕی کۆنی شار هەڵکەوتووە . هەندێک کەس پێیان وایە ئەو مزگەوتە سەرەتا ئاگردان بووە و دواتر لەلایەن موسڵمانەکانەوە وێران کراوە و پاشان لە سەدەی حەوتەمی کۆچی مانگی لەسەری مزگەوتەکە چێ کراوە کە شێوەی جوانکاری، گەپبڕی، ئەستوون و تاقی مزگەوتەکە هاوشێوەی نەژیارڤانی سەردەمی سەلجوقییەکانە.

کلێسەی نەنە مریەم
کلێسەی نەنە مریەم کە بە ناوی دیکەوە وەکوو کلێسای حەزرەتی مریەم، مارت مریەم و ڕۆژهەڵاتی ئاشووریش دەناسرێت یەکێک لە کۆنترین کلێسەکانی ئێران و جیهانە کە بە پێی گێڕانەوەکان، دووهەم کلێشەی گەورەی جیهان دوای کلێشەی بەیت لەحمی فەلەستینە. دەوترێت ئەو کلێسە پێشتر ئاگردان و یەکێک لە پەرستگە بەناوبانگەکانی زەرتەشتییەکان بووە. لە کاتی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسێح، موبدە زەردەشتیەکانی دانیشتووی ئەو پەرستگە، ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەبینن کە بەرەو ڕۆژهەڵات دەڕوات و ئەوە وەکوو نیشانەی لەدایک بوونی ڕزگارکەرێک دەزانن کە بەرەو ئورشەلیم دەڕوات. ئەوان دوای گەڕانەوە بۆ ورمێ، ئەو ئاگردانە دەکەنە کلێسە و بانگەشە بۆ ئایینی مەسێح دەکەن.

بازاڕی کۆنی ورمێ
بازاڕی کۆنی ورمێ لە نێو گەڕەکە مێژوویی و کۆنەکانی شاردایە و لە سەردەمی سەفەقییەکاندا چێ کراوە و تا بە ئێستا جێگای دانوستان و بازرگانی کردنە. ئەو بازاڕە بە ئەندازیاری، سادە، تاق، کانی و گومەزی جیاواز چێ کراوە و حەمام و دووکان و مزگەوتی زۆری لێیە کە لە سەردەمی زەندییەکان و قاجاڕ چێ کراون.
لە ئەو بازاڕەدا هەروەها کەنیسەیەک بۆ جوولەکەکانی ناوچەکەش هەیە.

قەڵای هۆلاکوخان
قەڵای هۆلاکوخان یەکێک لە قەڵا مێژووییەکانی ناوچەی ئازەربایجانی ڕۆژاوایە کە لە ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی ورمێ لە دوورگەی ئیسلامی جێگیرە. ئەو قەڵایە لە بەرزاییەکانی گوندی ئاق گومەز، لە نێوان ڕێگای ورمی و تەبرێزدایە. لە ڕێگەکەیدا هوماراوی زۆر هەیە کە لە نێو دڵی کێودا، بە شێوەیەکی سەرەنجڕاکێش چێ کراوە.
هەروەها لە دیکەی شوێنە گەشتیاری و دڵگیر و سەرەنجڕاکێشەکانی شاری ورمێ دەتوانین ئاماژە بدەینە سەر، قەڵای بەردۆک، قوتابخانی هدایەت، باڵە خانەی شارەوانی کە بینایەکی زۆر کۆن و جوانە، بازاڕی دۆشاوچی خانا، کلێسەی مار سەرگیز، یەخچاڵی دوقوز پلە و ... .
Your Comment