بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی "العهد"، ڕێوڕەسمی تازەیەباریی ناسراو بە "هەروەلەی تویریچ" هەر چی ساڵە لە ڕۆژی عاشوورادا بە بەشداریی ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری عێراق و وڵاتانی تر بەڕیوە دەچێت.
شایانی باسە لەو ڕیوڕەسمی ئەمساڵی "هەروەلەی تویریچ"، وێنەگەلێک لە ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە پەنای ئایەتوڵڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق بە دەستی تازیەباران جێی سەرنج بوو.
هاوکات لەو ڕێوڕەسمەدا ئاڵای ئێران و عێراق و وێنەگەلێک لە فەرماندە شەهیدەکانی وەک حاج قاسم سولەیمانی و سەید حەسەن نەسروڵڵا بە دەستی تازیەبارانەوە هەڵدرابوون.
Your Comment