بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی سیئێنئێن لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە هاوکاتی هەوڵی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا بۆ ڕاپەڕاندنی مافی مرۆڤ و ئاشتەوایی، هەندێک فەرماندەی ناو ڕێزی ئەرتەشی نوێی ئەو، کە دەستیان لە ئەشکەنجە، ڕفاندن و دەستدرێژی بۆ سەر ژنانی کوردی سووریایان بووە، پۆستی باڵاتریان پێدراوە.
لەمناوە "سەید بۆڵاد ئەبووبەکر" سەرکردەی لەشکەری حەمزەی سەر بە سوپای نیشتمانی سووریا کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، یەکێک لە بەرچاوترینی ئەو کەسانەیە کە لەمدواییەدا پۆستی باڵاتری لە ئەرتەشی سووریا وەرگرتووە. ئەوە لە کاتێکدا کە بۆڵاد لە لایەن ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپاوە تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی بەرچاوی مافی کوردەکان و لەوان قۆڵبەستکردن و دەستدرێژیی سیستماتیک بۆ سەر ژنانی کورد لە عەفرین.
سیئێنئێن لەوبارەیەوە بە پشتبەستن بە وێنە و گرتەگەلی ڤیدئۆیی لە زیندانە نهێنییەکانی لوشکەری حەمزە و شایەتیدانی بەجێماوان، دەڵێ: ژنانی کورد بۆ چەندین ساڵ قوربانیی دەستگری، دەستدرێژی، ئەشکەنجە و بەهرەی سێکسی و بە گشتی سیاسەتی بێڕێزی و بایکۆتی سیستماتیکی کوردەکان لە لایەن بۆڵاد و هێزەکانی بوون.
Your Comment