ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: دانوستانەکانی ئەمدواییەی نێوان دەوڵەتی فیدراڵی عێراق و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەریی پرسە گرینگەکان و لەوان دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بەندەر جیهانی تورکیا و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بێ ئەنجام مایەوە؛ دانوستانگەلێک کە بڕیار بوو کۆتایی بێنێت بە بەربەستی درێژخایەنی شێوەی دابەشکردنی داهاتی نەوتی و بەرپرسایەتیی بوودجە و گۆژمەیی.
دیارە بە پێی یاسای بوودجەی 2023-2025ی عێراق، هەرێمی کوردستان لە بری ڕادەستکردنی ڕۆژانە 400 بەرمیل نەوت بە ڕێکخراوی بازاڕدۆزیی نەوتی عێراق (سۆمو) و گواستنەوەی هەموو داهاتە نانەوتییەکان، پشکێکی بەرامبەر لەگەڵ 12.67 لەسەدی بوودجەی گشتیی وڵات وەربگرێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە بەغدا خوازیاری وەرگرتنی تەواو داهاتە نەوتییەکان، گۆمرۆک، ماڵیات و داهاتەکانی تری هەرێمە و ئەمە بە داهاتی حکوومەتی دەزانێت کە دەبێ ڕاستەوخۆ بدرێتە وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
بەو پێیە لە کۆبوونەوەی 29ی ژوئەندا، لایەنەکان بەو ڕێککەوتنی سەرەتایی هەناردنەوەی نەوت گەیشتن و بڕیار بوو ئەمە ببێتە سەرەتایەک بۆ پێدانەوەی دووبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. کەچی نە تەنیا ئەو بڕیارە بە ئەنجام نەگەیشت و مووچەکان نەدراوە، بەڵکوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو دانیشتنەدا ڕاشکاوانە بە وەفدی کوردی ڕاگەیاند کە بڕیاری یاسایی بۆ پێدانی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە دەسەڵاتی یاسایی ەئودا نییە و ئەم بابەتە دەبێ لە دانیشتنی داهاتووی هاوپەیمانی دەوڵەتدا لێک بدرێتەوە.
لە لایەکی ترەوە، ئەگەرچی دەوڵەتی بەغدا پێشتر ئیزنی بە هەناردەی 280 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەناردە و گلدانەوەی 120 هەزار بەرمیل بۆ مەسرەفی ناوخۆیی لە هەرێم دابوو، بەڵام لە ئیستادا پێداگرە لە هەناردەی یەکجاریی ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم و لە ئەستۆگرتنی مەسرەفی ناوخۆیی هەرێم لە لایەن بەغداوەیە. کەچی دەوڵەتی هەرێم دەڵی کە متمانەی بە بەڵێنی دەوڵەت بۆ دابینکردنی ڕاستەوخۆی سووتەمەنیی ناوخۆیی لە لایەن بەغداوە نییە. بەوەشەوە بە هۆی گرانبوونی نرخی سووتەمنی لە هەرێم بە نیسبەتی ناوچەکانی تری عێراق، پەرلەمانتارانی کورد خوازیاری پێدانی بەنزینی سۆبسیدیی ڕاستەوخۆ لە هەرێمی کوردستانن.
پەیوەندیی مووچە و نەوت
دەوڵەتی فیدراڵ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی گرێداوەتە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و ئەگەرچی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق پێشتر حوکمی دابوو کە نابێ بابەتی مووچە بە ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ببەسترێتەوە، بەلام بەغدا تا ئێستا ەلو بڕیارەی خۆی نەکشاوەتەوە و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە نامەیەک لە 28ی مەیدا بۆ بەرپرسانی هەرێم، ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ڕانەپەراندنی بەڵێنە بوودجەییەکان، بەغدا ناتوانێ درێژە بە تەرخاندانی سەرجاوەیەکی ماڵی بە هەرێم بدات. هەر بۆیە ئەو خوازیاری دەستێوەردانی دادگەی باڵای عێراق بۆ چارەسەریی ئەو پرسە بوو؛ بەلام بەوەشەوە هێشتا حوکمێکی نوێ دەرنەکراوە.
هەر بۆیە دۆخی ئابووری لە هەرێم ڕوو لە تەشەنەیە و فەرمانبەران بەرەوڕووی هەڵاوسانەکان، دواکەوتنی مووچە و دابەزینن و هەندێکیان لە ناڕەزایەتی بەو دۆخە، خۆ دەبوێرن لە چوونە سەر کار و ڕاپۆرتگەلێک لەبارەی هەڵسوکەوتی توندی ئەمنی لەگەڵ ئەو کەسانە ڕاگەیێندراوە.
کاردانەوەی ئەمریکا؛ مووچە نابێ دوابخرێت
ئەمریکاش هەمبەر بەو بەربەستە هوشداری داوە و لە سەرەتای مانگی ژوئەندا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە واشنتۆن داوا لە هەموو لایەنەکان لە عێراق دەکات کە ناکۆکییە هاوپەیوەندییەکان بە هێڵی بۆریی نەوت خێرا چارەسەر بکەن، چونکە هەر ئێستا سێ کۆمپانیای ئەمریکی راستەوخۆ بە هۆی داخرانی هێڵەکانی هەناردەی نەوت، خەریکی زیاندیتنن.
ناوبراو هوشدارێشی دا کە ئەمریکا دواکەوتنی بێ کۆتایی قبووڵ ناکات و هەرێم و دەوڵەتی بەغدا دەبێ خیرا ڕەوتی هەناردە دەست پێبکەنەوە.
Your Comment