ئێران دژی دانانی ناوچەی دژە فڕین لە باکووری سووریایە

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای دژایەتی لەگەڵ دانانی ناوچەی دژە فڕین لە باکووری سووریا داوای کرد کە قەیرانی سووریا لە ڕێگای سیاسیەوە چارەسەر بکرێت.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای دژایەتی لەگەڵ دانانی ناوچەی دژە فڕین لە باکووری سووریا داوای کرد کە قەیرانی سووریا لە ڕێگای سیاسیەوە چارەسەر بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ کەناڵی NBC Newsی ئەمریکی، داوای کرد کە قەیرانی سووریا لە ڕێگای سیاسی و نەک لە ڕێگای شەڕەوە کە دەبێتە هۆی ئاژاوەی ناوخۆیی، چارەسەر بکرێت.

ڕۆحانی وتی: دەبێ بزانین کە قەیرانی سووریا ڕێکاری سەربازی نییە و تەنیا چارەسەرەکە تەنیا سیاسییە.

جەختیشی کرد کە سنوور و یەکپارچەیی سووریا دەبێ بپارێزرێت و گەلی سووریا دەبێ سەبارەت بە ڕێبەری ئەم وڵاتە بڕیار بدەن و تەنیا سندووقی دەنگدان و خواستی خەڵک دەبێ چارەنووسی ئەم وڵاتە دیاری بکەن.

ڕۆحانی بە دژایەتی کردنی داخوازی ڕۆژی رابردووی جان کری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە وەستاندنی گەشتی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووریا و ڕووسیا لە باکووری سووریا و دانانی ناوچەی دژە فڕین رایگەیاند:ئەم کارە دەبێتە هۆی پتەو بوونەوەی گرووپە تیرۆریستەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە.

 جەختی کرد: ئەگەر ئێمە هاوپەیمانەکان ئیفلیج بکەین ئەم کارە بێ گومان لە بەرژەوەندی تیرۆریستەکانە.

News Code 5584

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =