AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١١ ١٠:١٨

فیلمێکی کوردی، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی ئامیکورتی ئیتالیای بردەوە

فیلمێکی کوردی، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی ئامیکورتی ئیتالیای بردەوە

فیلمی بەڵگەیی "شەو و مژ لە کوردستاندا" لە دەرهێنانی شیلان سەعدی، دەرهێنەری مەهابادی، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی لە بەشی نێودەوڵەتیی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی ئامیکورتی ئیتالیای مۆسگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "بینەر"، بەڵگەفیلمی "شەو و مژ لە کوردستاندا" لە داڕشتن، نووسین و دەرهێنانی شیلان سەعدی و بەپێی ڕیوایەتێک لە "نەفیسە مووسەوی" لە نوێترین دەرکەوتنی نێودەوڵەتیی، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی لە بەشی نێودەوڵەتیی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی ئامیکورتی ئیتالیای مۆسگەر کرد.

ئەم فیلمە وەک بەرهەمێکی دژە شەڕ، کە بۆ ئامادەکردنی لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، ئەڵمانیا و هولەند فیلم هەڵگیراوە، دەڕوانێتە بەسەرهاتی حەوت کچی ئێزدی کە پاش هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال و مانەوەیان لە کەمپی ئامەد، هەر کام بە جۆرێک هەوڵ دەدا، ڕێگەیەکی جیاواز لە ژیانیدا بگرێتە بەر.

News ID 55830

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha