حەبیبوڵڵا زەفەریان کارناسی وزە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، بە ئاماژە بەوەی کە گەرووی هورمۆز یەکێکە لە گرینگترین ئاوڕێکانی جیهان، وتی: زۆرترین دەفرایەتیی نەوتی جیهان لەو گەرووەوە تێدەپەڕێت (لەسەدا 14 تا 20ی کۆی نەوتی خاوی جیهان کە دەگاتە 14.5 ملیۆن بەرمیل نەوت).
ئەو کارناسەی وزە وتیشی: داخستنی گەرووی هورمۆز پاش هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران وەک یەکێک لە بژێرەکان لە لایەن کارناسانەوە ئاراستە کراوە و هاوکات بە یەکێک لە بژێرە جەنگییەکانی ئێرانیش دێتە ئەژمار، چونکە بە ئاوڕدانە لە گرنگیی ئەم بابەتە، دەتوانێ لە سەر نرخی نەوت کاریگەر بێت و گوشار بخاتە سەر ئابووریی هەندێک لە وڵاتان. هەر بۆیە هەم ئەمریکا و هەمیش وڵاتانی ئەورووپی زۆز لەوبارەوە نیگەرانن.
زەفەریان بە ئاماژە بەوەیکە داخستنی یەکجاریی ئەو گەرووە لە لایەن ئێرانەوە، کارێکی هەڵەیە و پاشهاتی شلگێرانەی نێودەوڵەتیی بەدواوەیە، ڕایگەیاند: ئەو کارە دەبێ هەنگاو بە هەنگاو ئەنجام بدرێت و ئەو پەیامە بگەیێنین کە پێداگرین لە کەڵکوەرگرتن لە گەرووی هورمۆز وەک ئامرازێک وێڕای کاریگەریدانانی پەیتایی لە سەر بازاڕی نەوت، بۆ ئەوەی ئەکتەرانی ئەم شەڕە بتوانن بابەتەکە فام بکەن و تێبگەن کە ئێران دەتوانێ لەو کارتەی کەڵک وەربگرێت.
ڕاشیگەیاند: هەنگاوێکی تر لەم بوارەدا کە دەتوانین بیکەین، پشکنینی ئەو پاپۆرانەیە کە بەوێدا تێدەپەڕن و ئەم پشکنینەش دەبێ بە شێوەی هەڵبژاردە و ئامانجدار بێت، بۆ وێنە دەبێ هەموو ئەو پاپۆرانەی هی ڕژیمی زایۆنین لە کەنداوی فارس و دەریای عەماندا ڕابگرین. سەبارەت بە ئەمریکا و وڵاتانێکی ئەورووپی کە خۆیان لەو شەڕە وەرداوە، دەبێ بە شێوەی هەڵبژاردە و هوشیارانە هەموویان بپشکنین و بە ئاوڕدانەوە لە داپەڕەکانی لایەنی بەرامبەر بڕیار بدەین. واتە ئەم هەڵمەتە گونجاو لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاگری شەڕ ئەنجام بدەین، بۆ ئەوەی بتوانین لەو پوتانسیەلی ئەو گەرووە بۆ گۆڕینی پلانەکانی دوژمن کەڵک وەربگرین.
ئەم کارناسەی وزە لە درێژەدا بە ئاماژە بە تایبەتیبوونی گەرووی هورمۆز و ئەوەی کە تەنیا دوو وڵاتی ئیمارات و عەرەبستان دەتوانن ئەو گەرووە دەور بدەنەوە، زیادی کرد: ئیمارات بە بۆریی ئەبوزەبی لە ناوچەی حەبەشان بۆ فەجیرە بە دەفرایەتی یەک و نیو بەرمیل و عەرەبستان بە بۆریی ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتی بۆ ئێنجیئێل بە زەندەی هاوشێوەوە، لە ڕۆژدا زیاتر لە 3 بەرمیل ناتوانن بگوازنەوە و ئەگەر بیانەوێ لە کورتخایەندا لەو ڕێژەیە زیاتر بگوازنەوە پێویستیان بە گەرووی هورمۆزە و هێشتا 12 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ گواستنەوە کەم دێنن و ئەمە کاریگەرییەکی بەرچاو لە سەر بازاڕی نەوت دادەنێت.
زەفەریان لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە هەڵمەتی هاوشێوەی یەمەنییەکان بە داخستنی بابولمەنەدەب بە ڕووی زایۆنییەکان وەک هەنگاوی سێهەم لە بەکارهێنانی گەرووی هورمۆز، جەختی کرد: ئێران لەو هەنگاوەدا دەتوانێ سەرەڕای پشکنینی پاپۆرەکان، هاتوچۆی پاپۆرەگەلی تایبەت بە چەند وڵاتی وەک ڕژیمی زایۆنی لەو گەرووە قەدەغە بکات.
Your Comment