بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵبەڕی هەواڵی ئەلجەزیرە لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە بوونی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وەکوو ئامانجی ڕەوا بۆ کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ، نووسی کە ئەمریکییەکان دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بوونی سەربازی خۆیان لە ناوچەکە تۆکمە کردووەتەوە.

شوێنگەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین
ئەمریکییەکان لە چەندین دەیە پێشەوە تا ئێستا بنکەی سەربازی زۆریان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین چێ کردووە. لە ئێستادا زیاتر لە 19 بنکەی هەمیشەیی یان کاتی لە ناوچەکە، لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بەڕێوەبەری دەکرێت. 8 بنکەیان لە بەحرەین، میسر، عێڕاق، ئوردن، کوێت، قەتەر، عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات جێگیرن.

ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە
ئەمریکییەکان بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1958 و لە قەیرانی ناوخۆیی لوبنان، هێزەکانی خۆی رەوانە ناوچەکە کرد. لە نیوەی ساڵی 2025 ئەمریکا ڕایگەیاندوووە کە لە نێوان 40 بۆ 50 هەزار سەربازی ئەو وڵاتە لە بنکە گەورە و هەمیشەییەکان و ناوچە سەربازییەکانی دیکە ئامادەن کە وەکوو میحوەری سەرەکی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و دەریایی و خزمەتگوزاری لۆجستیکی ناوچەیی و کۆ کردنەوەی ئیتلاعاتی سیخوڕی و بەڕێوەبەرایەتی هێزەکان بەکار دەچێت.

لە درێژەدا تایبەتمەندی وردی ژمارەیەک لە بنەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دێت:
بنکەی ئاسمانی قەتەر: گەورەترین بنکەی ئەمریکا لە ناوچەکەیە کە لە ساڵی 1996 بە ڕووبەری 24 دۆنمی چێ کراوە و جێگای نزیک بە 100 فڕۆکە و درۆنی هەیە و زیاتر لە 10 هەزار هێزی سەربازی ئەمریکی تێێدا جێگیرن و بنکەی سەرەکی فەرماندەیی هێزەکانی سێنتکامە.
بنکەی پشتیوانی دەریای ئێن ئێس ئەی: ئەو بنکە، بنکەی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین دێتە ئەژمار کە لە ئێستادا نزیک بە 9 هەزار هێزی سەربازی تێدایە. ئەو بنکە ناوەندی سەرەکی هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا دێتە ئەژمار و هەوڵ دەدات ئاسایش بۆ پاپۆڕەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دابین بکات.

بنکەی عەریفجان(کوێت): ئەو بنکە وەکوو بنکەی سەرەکی ئەرتەشی ئەمریکا لە 55 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کوێتە و لە ساڵی 1999 چێ کراوە.
بنکەی ئاسمانی زەفەرە(ئیمارات): ئەو بنکە ناوەندێکی ستراتیژیکە کە ڕاسپاردەی کۆ کردنەوەی هەواڵگری سیخوڕی و پاڵپشتی لە هێرشە ئاسمانییەکانە. لە ئەو بنکەیە شەڕکەرگەلێک وەکوو ئێف 22 و درۆن و هۆشداریی خێرا و فڕۆکەی ئاواکس هەن.
بنکەی ئاسمانی هەولێر: ئەو بنکەیە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆ ئۆپراسیۆنەکان بەتایبەتی لە باکووری عێڕاق و سووریا بەکار دێت.

Your Comment