AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٣١ ١٨:١١

پاشەکشێی ئیسرائیل لە پێشبینییەکانی بۆ شەڕی ئێران

پاشەکشێی ئیسرائیل لە پێشبینییەکانی بۆ شەڕی ئێران

هاوکات لەگەڵ تەشەنەی هێرشەکانی ئێران دژی سەرزەوینە داگیرکراوەکان و بەرکەوتنی گورزی کوشەندەی مووشەکیی ئێران، ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لە بەراوردەکانی پێشووی خۆی لەبارەی شەڕ لەگەڵ ئێران پاشەکشێی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ڕۆژنامەی عێبریی هائارتس ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەراوردەکانی پێشووی خۆی لەبارەی شەڕ لەگەڵ ئێران و کۆتایی‌هێنانی یەک حەوتەیی ئەو شەڕە، پاشەکشێی کردووە و لای وایە کە ناکرێ زەمانی دروستی بۆ دیاری بکات.

شایانی باسە کە ئێران لە ماوەی چەندین شەپۆلی هێرشی مووشەکی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەڵینی راستی 3، ناوەندە ستراتژییەکانی ڕژیمی زایۆنی کردۆتە ئامانج.

News ID 55644

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha