AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٩ ٢٠:٢٠

برینداربوونی 271 زایۆنی لە هێرشی مووشەکیی ئەمڕۆی ئێران

برینداربوونی 271 زایۆنی لە هێرشی مووشەکیی ئەمڕۆی ئێران

میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە ژماری بریندارانی هێرشی مووشەکی درۆنیی سەر لە بەیانی ئەوڕۆی ئێران بۆ سەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان، گەیشتۆتە 271 کەس کە دۆخی هەندێکیان ناجێگرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العربیه"، ڕۆژنامەی "یەدیعوت ئاحارانۆت" ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی و درۆنیی سەر لە بەیانی ئەوڕۆی ئێران بۆ سەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان، زیاتر لە 271 زایۆنی بریندار بوونە و دۆخی هەندێکیان ناجێگرە.

هاوکات کەناڵی 12ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیلیش هەواڵی دا کە لە سەرەتای شەڕ دژی ئێران، زیاتر لە 25 هەزار زایۆنی بە هۆی بەرکەوتنی زیانی ماددی و گیانی و ڕووخانی ماڵەکانیان، خوازایری وەرگرتنی غەرامە لە ڕژیمی تلاڤیڤ بوون.

News ID 55601

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha