AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٩ ١٠:٠٣

بەیاننامەی توندی ئایەتوڵڵا سیستانی لە دژی هێرش بۆ سەر ئێران و هەڕەشەکانی ترامپ

بەیاننامەی توندی ئایەتوڵڵا سیستانی لە دژی هێرش بۆ سەر ئێران و هەڕەشەکانی ترامپ

ئایەتوڵڵا سیستانی لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ، بەیاننامەیەکی توندی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریەنیوز، ئایەتوڵڵا سیستانی لە بەیاننامەکەیدا هێناویە: مەرجەعیەتی باڵای دینی لە نەجەف جارێکی دیکە هێرشەکان بۆ سەر ئێران و هەڕەشەی کوشتنی ڕێبەری ئایینی و سیاسی ئێران بە توندی ئیدانە دەکات و هۆشداریی دەداتە کە هەر جۆرە هەوڵێک لە ئەو بارەوە لێکەوتەی زۆر توندی لە ناوچەکە بەدواوە دەبێت و لەوانەشە ببێتە هۆی دەرچوونی دۆخەکە لە کۆنترۆڵ و دروست بوونی ئاژاوە.

بۆیە ئێمە داوا لە هەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی ئیسلامی دەکەین کە بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕە و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانە بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران هەموو هەوڵی خۆیان بدەن .
News ID 55588

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha