AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٥ ١٩:٥٣

چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان داوای چی لە ئێران دەکەن

چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان داوای چی لە ئێران دەکەن

چالاکانی ئینگلیزی‌زمانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئیکس" وێڕای ڕەخنە لە هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەک و ناوەندە نیشتەجێیەکانی ئێران، داوای خاپوورکردن و لەناوبردنی تلاڤیڤ لە تاران دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەنجامی وەڵامی لێبڕاوانەی مووشەکیی ئێران بە هێرشە دڕندەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوەندگەلی ئەتۆمی، سەربازی و نیشتەجێی و شەهیدبوونی ژمارێک لە کەسایەتییە سەربازی و زانستییەکان و خەڵکی مەدەنی، لە ژێر ناوی "بەڵێنی ڕاستیی 3" و سەلماندنی ئەو ڕاستییەی کە سەردەمی بێ‌وەڵام‌هێشتنەوەی پەلامارانەی ڕژیمی زایۆنی بەسەر هاتووە، چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە تایبەت تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس" وێڕای دەربڕینی پاڵپشتیان بۆ ئێران و ئیدانەکردنی هێرشی دەستدرێژانەی ڕژیمی زایۆنی، خوازیاری هەڵمەتی تۆڵەئەستێنانەی تاران بوون.

لەمناوە کەسانێکی وەک جەکسۆن هینکێل، چالاکی میدیایی ئەمریکی و دەیان چالاکی تری ئینگلیزی‌زمان ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پەنای ڕەخنەگرتن لە پەلامارە دڕندانەکانی ڕژیمی زایۆنی و گاڵتەکردن بە ناکارامەبوونی گومبەزی ئاسنین لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی ئێراندا، لە هەشتەکی "تلاڤیڤ خاپوور بکە" کەڵکیان وەرگرتووە و بە نیشاندانی وێنەی دۆخی شپرزەی تلاڤیڤ نووسیویانە: "نە غەزە، نە سووریا، نە یەمەن ... ئێرە و هەر ئێستای تلاڤیڤە".

هاوکات چەندین چالاکی تر خەڵکی هیندوستان پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەڵویستەکانی ئێران دەربڕیوە و ڕژیمی زایۆنیان بە "هۆکاری ئاژاوە" ناساندووە و خۆڕاگریی ئێران لە بەرامبەر ئەو ڕژیمەیان نرخاندووە.

چالاکێکی تر نووسیوتی: لەعنەت لە ئیسرائیل. ئێوە بوون کە شەڕتان دەست پێکرد! ئێوە خەڵکێکی زۆر و بێ تاوانی ئێرانیتان کوشت. مرۆڤ دەبێ زۆر نەخۆش و بێ‌بەزەیی بێت کە پاڵپشتی لە کوشتنی خەڵکی بێ‌تاوان بکات! ئێوە کێن؟ چی بۆتە هۆی ئەوەی هێندە گیرۆدەی خوێن‌ڕشتن و مەرگی مرۆڤی بێ‌تاوان بن؟

یەکێکی تر نووسیویەتی: ئێران، سڵاوت لێ بێ؛ تۆ تاقە وڵاتی ناوچەی کە هەمیشە و هەمیشە لە هەمبەر زایۆنیزمی ئیسرائیلدا وەستاوی. ئێمە تا بووە پاڵپشتی ئارمانجی فەلەستینین.

News ID 55500

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha