AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٥ ١١:٢٢

ئێران تا ئێستا مووشەکە پێشکەوتووەکانی دەرنەخستووە

ئێران تا ئێستا مووشەکە پێشکەوتووەکانی دەرنەخستووە

سەید محەمەد مەرەندی ، شرۆڤەکاری سیاسی ئێرانی دەڵێت: ئێران لە ئەم ماوەیەدا تەنیا مووشەکی کۆنی چەند ساڵ لەمەوبەری بەکار هێناوە، بەس ئەو مووشەکە نەبێت لە حەیفای دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید محەمەد مەرەندی شرۆڤەکار سیاسی ئێرانی دەڵێت: ئەو مووشەکانەی کە لە ئەم شەپۆلە هێرشەی دواییەدا بۆ سەر ئیسرائیل بەکار هات، مۆدێلی 20 بۆ 30 ساڵ لەمەوپێش بوون، بەڵام چاو لە ئەو یەک مووشەکە بکەن کە لە حەیفا درا، دوایی ببینن کە کارەبا دەبچڕێت.

ناوبراو هەروەها هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەنووسێت: ئیزن بدەن کە مووشەکە کۆنەکانمان بەکار بهێنین و تەواویان بکەین ئەوسا دۆخەکە بۆ ئیسرائیلییەکان سەرەنج ڕاکێشتر دەبێت.

News ID 55491

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha