بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل بە پێشێل کرانی ئاگربڕ، لە سەرەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە چەند هێرشی کردووەتە سەر هەندێک شوێن لە ئیران، هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی بەس دەربڕینی نیگەرانی و بێدەنگی تەواویان ڕاگرتووە. ئەو هەڵسوکەوتە نیشاندەری دووفاقەیی لە سیاسەتەکانی ئەو وڵاتانەیە و راشکاوانە نیشانی دەدات کە بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری هەندێک جار بە سەر بنەمای مرۆیی و مافی مرۆڤی وڵاتانی ئەورووپی زاڵ دەبێت.
ئەو وڵاتانە کە چەندین جار خۆیان بە لانکەی جێبەجێ کردنی یاساکانی مافی مرۆڤ ناساندووە، لە پرسی هێرشی ئیسرائیل وا هەڵسوکەوت دەکەن کە دیکە دروشمی مافی مرۆڤی نەهێننە سەر زار. بۆ نموونە، کری ستارمێر، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، بە بێ ئەوەی کە هێرشەکەی ئیسرائیل ئیدانە بکات، لە پەیامێکدا تەنیا داوای دانبەخۆدانان و گەڕانەوە بە ڕێکاری دپلۆماسی کردووە و هیرشەکانی ئیسرائیلی نیگەرانکەر وەسف کرد.
بێدەنگی وڵاتگەلێک وەکوو فەڕەنسا و ئەڵمانیا نیشانی دەدات کە ئەو وڵاتانە ئەو جۆرە کە پاگەندە دەکەن پاڵپشتی سەقامگیری لە ناوچەکەن، بەڵام لە راستیدا خوازیاری تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکەن. ئەو دووفاقەییە لە هەڵسوکەوتی وڵاتانی ئەورووپی، بە جۆرێک بێ متمانەیی بە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانە و دەتوانێت لێکەوتەی جیدی بۆ ئاسایشی ناوچەکە بەدواوە بێت. لە کۆتاییدا ، ئەو دۆخە دەتوانێت ببێتە هۆی چڕ بوونەوەی ئاڵۆزی و قەیرانەکان و پێداویستی بە ڕوانگەیەکی گشتی و یەکگرتوو بۆ چارەسەری پرسە ناوچەییەکان زیاتر لە ڕابردوو زەرووری دەکاتەوە.

لە حاڵێکدا کە ئیسرائیل بە پێشێل کردنی سەروەری ئێران، ئەمڕۆ چەند هێرشی کردووەتە سەر هەندێک شوێن لەم وڵاتە، هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی بەس دەربڕینی نیگەرانی و بێدەنگی تەواویان ڕاگرتووە.
News ID 55420
Your Comment