AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٣ ١٠:٥٥

جێنشینی فەرماندەی گشتی سپا: ئیسڕائیل پەشیمان دەکەینەوە

جێنشینی فەرماندەی گشتی سپا:  ئیسڕائیل پەشیمان دەکەینەوە

جێگری فەرماندەی گشتی سپا بە ئاماژە بە توانایی سپا جەختی کرد: هەموو کارەبارەکانی سپا و هێزە چەکدارەکان بە شێوەی گونجاو خەریکە دەچێتە پێشەوە و تواناییە بێ سنوورەکانی ئێمە بۆ هەوڵی گونجاو و پەشیمان کەرەوە ئامادەیە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد فەدەوی، جێگری فەرماندەی گشتی سپای پاسدداران ، بە ئاماژە بە ئامادەیی هێزە چەکدارەکان، جەختی کرد: سپا لە هەموو بوارێکەوە، لەوانە لە بەرەی بەرخۆدان، ئامادەیی هەیە تا لە چرکەی گونجاودا هەوڵی پەشیمان کەرەوە لە دژی ئیسرائیلی جەنایەتکار و پاڵپشتانی ئەمریکیی ئەوان ئەنجام بدات.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی ڕێگای سپا لە سەرەتاوە تا ئێستا وتی: ژمارەیەکی زۆرمان بەڵێنیان بردە سەر و ژمارەیەکیشمان چاوەڕوانین. ئەوە ڕەوتێکە کە لە سەرەتاوە تا ئسیتا هەبووە. لە هەمان کاتیشدا هەمیشە بۆ بەرز کردنەوەی توان و دەسەڵات، تەنانەت یەک چرکەش ئەرکی خۆمان لەبیر نەکردووە .



News ID 55419

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha