بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڤیەنا بە پەسەند کرانی بڕیارنامەی شۆەای حوکامی ئاژانسی ئەتۆمی هاوپەیوەند بە ئێران کاردانەوەی نیشان دا.
ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: ئەو بڕیارنامە دژە ئێرانییە بە 19 دەنگی ئەرێ لە شۆرای حوکام پەسەند کرا. سێ وڵاتی بورکیناسافو، چین و رووسیا دەنگی نایان پێدا و 11 ئەندامی دیکەش دەنگی بێ لایەنیان دا.
ئۆلیانۆف زیادی کرد: کەواتە ئەو بڕیارنامە پاڵپشتی بەربڵاو و یەکلایی لێ نەکرا.
ڕووسیا: بڕیارنامەی دژە ئێرانی شۆرای حوکام بە بێ پاڵپشتی بەربڵاو پەسەند کرا

دیپلۆماتی باڵای ڕووسیا ئاشكرای کرد کە بڕیارنامەی دژە ئێرانی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە بێ یەکدەنگی یەکلایی ئەندامەکان پەسەند کرا.
News ID 55389
Your Comment