بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ئەلجەزیرە لە ڕۆیتێرزەوە ڕایگەیاند کە شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە 19 دەنگی ئەرێ و سێ دەنگی نا و 11 دەنگی بێ لایەن بڕیارنامەی پێشنیارکراوی دژە ئێرانی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی لەسەر پابەند نەبوونی ئێران بە یاساکانی خۆیی پەسەند کرد.
بەرپرسێکی باڵای ئێرانی کە ئاماژە نەدراوەتە سەر ناوەکەی، لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری ڕۆیترز وتی کە ئاڵۆزییە ڕۆژ لەدوای ڕۆژەکانی ناوچەکە تەنیا لە چوارچێوەی شەڕی رەوانی بۆ کاریگەری لەسەر دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکایە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە بە ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندووە کە تاران سەرەڕای هەموو ئەو ئاڵۆزییە ناوچەییانە، هەرگیز لە مافی خۆی بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم دەست هەڵناگرێت.
Your Comment