AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٢ ٠٩:٢١

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان: دیپلۆماسی ، نەک ڕێکاری سەربازی

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان: دیپلۆماسی ، نەک ڕێکاری سەربازی

نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە وتنی ئەوەی کە ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە و هەڕەشەی سەربازی ئەمریکا تەنیا ناسەقامگیری ناوچەکە زیاتر دەکاتەوە، وتی: دیپلۆماسی تەنیا ڕێگای بەردەممانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: هەڕەشە بە هێزی زۆر ڕاستییەکان ناگۆڕێت : ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە و هەڕەشەی سەربازی ئەمریکا تەنیا ناسەقامگیرییەکان زیاتر دەکاتەوە.

ئەو نوێنەرایەتییە زیادی کرد: کای سێنتکام لە ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە، لە ڕێگای پڕچەک کردنی هێرشبەران و خۆش کردنی بەستێن بۆ جەنایەتەکانی ئیسرائیل، هەر جۆرە قسەکردنێکی لەسەر ئاشتی و پەرەپێنەدان بە چەکی ئەتۆمی لەناو دەبات.

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد: دیپلۆماسی نەک هەرەشەی سەربازی، تەنیا ڕێگای بەردەممانە.



News ID 55381

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha