بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیئەکبەر وەرمەقانی لە یەکەمین کۆبوونەوەی پەدافەندی ژینگەیی کوردستان، بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پشکی هاتوچۆی سنووریی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنوورەکانی کوردستان لە 150 هەزار کەس بۆ 300 هەزار، وتی: ئەم ڕووداوە هەستیاریی زیاتر و پەیوەندیی چڕتر لەگەڵ وڵاتی دراوسێی بەدواوەیە و هاوکات لە بواری کۆنتڕۆڵی سنووری و پێشگری لە هاتنی پیسایی ژینگەیی، بەرپرسایەتی نیشتمانی و تەنانەت جیهانیمان دەکەوێتە ئەستۆ.
جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان نەبوونی بەڕیوەبەریی یەکپارچەی بە یەکێک لە گرفتە سنوورییەکان زانی و وتیشی: تا کاتی دانانی بەڕیوەبەریی یەکپارچە لە سنوورەکاندا، پێویستە هەموو دەزگاکان بە ڕاپەڕاندنی ئەرکی جەوهەریی خۆیان، لە پرسی کۆنتڕۆڵی ژینگەیی سنوور یارمەتیی بواری تەندروستی و دەرمان بدەن.
Your Comment