بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعات سەبارەت بە وردەکارییەکانی دەستکەوتی هەواڵگریی ئێران لە ڕژیمی زایۆنیستی وتی: بەڵگەنامەی ئەتۆمی تەواو دەستکەوتووە و گواستراوەتەوە.
وتیشی: بەڵگەنامەی دیکەی پێوەندیدار بە ئەمریکا، ئەورووپا و وڵاتانی دیکە، هەروەها بەڵگەنامەی هەواڵگری کە توانای هێرشبەرانەی وڵات بەهێزتر دەکات، دەستی ئێران کەوتووە.
وەزیری ئیتلاعات جەختی لەوە کردەوە: هەروەک چۆن ئەو بەڵگەنامانە گرنگن، شێوازەکانی گواستنەوەیان گرنگن، بۆیە ئێمە شێوازەکانی گواستنەوەی ئەو بەڵگەنامانە دەپارێزین. هەروەها کاتی پێویست بوو بۆ ڕاگەیاندنی ئەم سەرکەوتنە بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسایشی تەواوەوە ئەم بەڵگەنامانە بگوازینەوە بۆ وڵات.
خەتیب وتی: بە شێوەیەکی سروشتی شێوازەکانی گواستنەوە [بەڵگەنامەکان] دەپارێزرێن . ئەم جۆرە بابەتانە بەم زووانە بڵاو ناکرێنەوە، بەڵام ئێمە ان شاءاللە بەڵگەنامەکان بڵاودەکەینەوە.
Your Comment