AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٧ ١٣:٤٩

قەیس خەزعەلی: باشتروایە خەڵکی هەرێمی کوردستان بێنە سەر عێراق

قەیس خەزعەلی: باشتروایە خەڵکی هەرێمی کوردستان بێنە سەر عێراق

سەرۆكی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند: باشترین شت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان پەیوەستبونیانە بە عێراقێکی فیدراڵیەوە نەک جیابوونەوەیان".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەیس خەزعەلی، سەرۆكی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، نامەنتیقیە كە بەرپرسانی هەرێم داوای هەموو شتێک بکەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێک تەسلیم بكەن و داهاتی نەوت رادەستی بەغداد ناکەن و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشن.

دەشڵێت، "باشترین شت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان پەیوەستبوونیانە بە عێراقێکی فیدراڵیەوە نەک جیابوونەوەیان".

قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ شەممە لەوتاری نوێژی جەژندا رایگەیاند، کێشەی بنەڕەتی کە تەواوی کێشەکانی لێیەوە سەرچاوە دەگرن ئەوەیە، زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان زیاترە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێڕاق، ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، زۆرینەی پەنابەرانی عێراق لە دەرەوەی وڵات، خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

خەزعەلی باسی لەوەشكرد، بەرپرسیارێتی دەوڵەت كارێكی هاوبەشە، هەمو خەڵکی عێراق بەبێ جیاوازی ماف و ئەرکیان هەیە، ئەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ئەوە نامەنتیقیە داوای هەمو شتێک بکەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێک تەسلیم بكەن.

News ID 55312

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha