بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند کە ئەو گرووپە بەنیازی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تێکدان و تەقاندنەوە بوون لە ڕێوڕەسمەکانی ئەم دواییەدا.
تیرۆریستان لەلایەن هێزەکانی فەرماندەیی پۆلیسی تارانی گەورە و پارێزگاکانی ئیسفەهان، قوم و ئەلبۆرز هەڵوەشێنرایەوە.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەر 13 ئەندامەکە، لەنێویاندا سەرۆکی گرووپەکە، تیمەکانی ڕێنمایی و پشتیوانی و خۆکوژەکان، لەگەڵ ئامێر و پێداویستییەکان، وەکوو هێلەگی خۆکوژی و پشتوێنەی خۆتەقاندنەوە، دەستگیرکران.
وردەکاری زیاتر و زانیاری زیاتر لەسەر لەناوبردنی ئەم تۆڕە تیرۆریستییە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت.
Your Comment