AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٤ ٠٨:٥٦

ئاکسیۆس: ئێران دەتوانێت میوانداری کۆنسرسیۆمی ئەتۆمی لە خاکی خۆی قبووڵ بکات

ئاکسیۆس: ئێران دەتوانێت میوانداری کۆنسرسیۆمی ئەتۆمی لە خاکی خۆی قبووڵ بکات

ئاکسیۆس لە زمانی بەرپرسێکی ئێرانییەوە پاگەندەی کرد: ئێران دەتوانێت میوانداری کۆنسرسیۆمی ئەتۆمی لە خاکی خۆی قبووڵ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی باڵای ئێرانی بە ئاکسیۆسی وتووە: ئێران ئامادەیە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا لەژێرناوی ئایدیای کۆنسریۆمی ناوچەیی پیتاندنی ئۆرانیۆم بباتە پێشەوە، بە مەرجێک کە ئەو کۆنسرسیۆمە لە خاکی ئێران بێت.

بەم پێیە، گەڵاڵەی کۆنسرسیۆمی ناوچەیی پیتاندن، بەشێکی سەرەکی لە پێشنیارێکە کە ستیڤ ویتکاف، نێردەی کۆشکی سپی ، ڕۆژی شەممە پێشکەشی ئێرانی کرد. ئەو گەڵاڵە هەوڵێکە بۆ ئاشت دانەوەی دوو هەڵوێستی دژبەیەکە: داکۆکی ترامپ لەسەر قەدەغەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە و داکۆکی تاران لەسەر بەردەوام بوونی پیتاندن لە خاکی خۆی.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاند: ئەگەر کۆنسێرسیۆمەکە لە نێو خاکی ئێران چالاکی بکات، لەوانەیە بکرێت لێک بدرێتەوە. بەڵام ئەگەر لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێمە بێت، قبووڵ ناکرێت و شکست دەهێنێت.

News ID 55275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha