بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی پێگەی ئەلمۆنیتۆر-ی ئەمریكی بڵاویكردەوە كە بەرپرسانی باڵای توركیا داوای كۆبونەوەیان لە مەزڵوم عەبدی كردووە و ڕەنگە وەزیری دەرەوە یان سەرۆكی میت لەگەڵیدا كۆببنەوە، هەسەدە هەواڵەکەی ڕەتکردەوە.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەندێک زانیاری ناڕاست لە راپۆرتێکی "ئەلمۆنیتۆر"دا بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بەوەی سەرچاوە ناوچەییەكان بە پێگەكەیان راگەیاندوە، كە وەزیری دەرەوەی تورکیا یان بەرپرسی هەواڵگری تورکیا پێشنیازیان پێشكەش كردوە، بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانیان.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەو هەواڵەیان ڕەتكردەوە و دەڵێت، "نە سەرکردایەتی هێزەکانمان و نە هیچ شاندێك پێشنیازی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لایەنی تورکی پێنەگەیشتووە".
News ID 55242
Your Comment