بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەحید شاڵچی، جێگری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژی لە پەیامێکدا بۆ فیستیڤاڵی خەڵاتی قەلەمی هەژار کە لە ڕیوڕەسمی کۆتایی ئەو فێستیڤاڵەدا خوێندراوە، خەڵاتەکەی بێوێنە وەسف کرد و ڕایگەیاند: فێستیڤاڵی خەڵاتی قەلەمی هەژار بەستێنێکە بۆ لێکدرانی ئاسۆگەلی جۆراوجۆری هزری و دەرکەوتنی لێهاتووییەکان لە بواری نووسیندا.
جێگری وەزیری زانست هەروەها هەوڵی توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان لە داوەریکردنی 1000 کتێبی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی نرخاند و ڕاشیگەیاند: کوردستان پێگەیەکی ستراتژیکی لە ئێراندا هەیە و زمانی کوردی لە فەرهەنگ و شارستانییەتی ئێراندا هەڵگری دەفرایەتییەکی باڵایە و ئەم بابەتە خۆی سەنگی زیاتر دەبەخشێت بەم فێستیڤاڵە.
Your Comment