AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٨ ٢١:٥٨

پارێزگاری کوردستان: مامۆستا هەژار سەنگی سەرمایەی فەرهەنگی ئێرانە

پارێزگاری کوردستان: مامۆستا هەژار سەنگی سەرمایەی فەرهەنگی ئێرانە

پاریزگاری کوردستان وتی: مامۆستا هەژار بە بەرهەمە کوردی و فارسییەکانیەوە، سەنگی گرنگی سەرمایەی فەرهەنگی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش لەهۆنی لە ڕیوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانکۆی کوردستان، ڕایگەیاند: مامۆستا هەژار یەکێک لە بەرچاوترین کەسایەتی و بیرمەندانی کوردە کە تەنیا بە جوگرافیا و پێگەیەکی تایبەتی نابەسترێتەوە و یەکێکە لە سەرمایە گرنگە فەرهەنگییەکانی ئێران.

ناوبراو بەڕیوەچوونی فێستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژاری بە یەکێک لە گەورەترین ڕووداوە ئەدەبی و فەرهەنگییەکان لە کوردەواریدا زانی و وتیشی: سنە لە دێرزەمانەوە ناوەندی فەرهەنگ و هونەری کوردەواری بووە و لە پێناو بووژاندنەوەی ئەو پێگەیە ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە.

لەهۆنی زیادیشی کرد: ئەم فیستیڤالە هێمای ڕوانگەی فەرهەنگی نیزامە و ئەم ڕوانگەی ڕێزنان لە بلیمەتان دەبێ لە ناو گەلانی تریشدا بەڕیوە بچێت.

News ID 55219

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha