بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام عەبدولڕەزا پوورزەهەبی لە ڕێوڕەسمی کۆتایی خەڵاتی قەڵەمی هەژار وتی: زمانی هەر گەل و نەتەوەیەک وەک مرۆڤەکانی ئەو گەلە جێی ڕێزە، کەواتە ڕیزنان لە زمانی هەر گەلێک ڕێزنان لە مرۆڤایەتییە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی پاش کۆماری مەهاباد و ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەدان بە زمانی کوردی لە دەوڵەتی پاڵەویدا، وتی: پاش شۆڕشی ئێران مامۆستایان هەژار، هێمن، سەید کامیل و زۆر کەسانی تر، دەگەڕێنەوە و گۆڤاری سروە دادەمەزرێنن و ئینجا وێڕای بەرزکردنەوەی زمانی کوردی، ڕێز لە زمانی فارسیش دەگرن.
حوجەتولئیسلام پوورزەهەبی جەختیشی کرد: بلیمەتانی کوردستان نابێ هەمبەر بە زمانی فارسی هەستیار بن، کە نین و حکوومەتی ئێرانیش نابێ هیچ مەترسییەکی لە پەرەدان بە زمانی کوردی بێت، کە ئاشکرایە نیەتی.
Your Comment