بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەلیموڵڵا تەوەحودی لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار، ئاماژەی دایە سەر پێگەی مامۆستا هەژارر لە وێژەی کوردی و جەختی کرد: ئەو زانا کوردە جگە لە وێژەی کوردی، لەسەر ئەدەبیاتی فارسیش کاریگەری نکۆڵی نەکراوە هەبووە.
ناوبراو وێڕای باس کردنی بیرەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ مامۆستا هەژار، لە درێژەدا کتێب و ئاسەوارەکانی خۆی کە بۆ خزمەت بە زمان و وێژەی کوردی نووسیوە، ناساند.
ناوبراو وێڕای سکاڵا لە دۆخی نالەباری ئابوورری نووسران و ئەهلی قەڵەم، جەختی کرد: سەرەڕای ئەوە نووسینی کتێب درێژەی دەبێت و لە خزمەت کردن بە زمان و وێژەی خۆمان ناوەستینەوە.
تەوەحودی لە درێژەدا دەسخۆشی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی قەڵەمی هەژاری کرد و بۆ بەردەوام بوونی ئەو ڕێوڕەسمە هیوای خواست.
کەلیموڵڵا تەوەحودی: کاریگەری مامۆستا هەژار لەسەر زمان و ئەدەبیاتی فارسی نکۆڵی نەکراوە

نووسەر و لێکۆڵەری کورد لە کاریگەری مامۆستا هەژار لە سەر زمان و وێژەی فارسی باسی کرد و ئەوەی نکۆڵی نەکراوە وەسف کرد.
News ID 55212
Your Comment