بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە میانەی دوازدەهەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی تورکیا لقی جۆلەمێرگ، پەیامی لەیلا گۆڤەن، هاوسەرۆکی زیندانی کراوی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەکە) بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان، دامودەزگا مەدەنییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، خوێندرایەوە.
گۆڤەن لەو پەیامەدا بە ئاماژە بە هەلومەرجی نوێی سیاسی و ڕۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پڕۆسەی ئاشتیدا، وتی: ئیستا کاتی ئەوە هاتووە فرمیسکە ڕژاوەکان بۆ ئاشتی، ببنە فرمێسکی شادی و دەرفەتێکی مێژووییمان لەبەرە و بەڕێز ئۆجەلان لەو بوارەدا هەنگاوی گرنگی هەڵگرتووە و دەوڵەتیش دەبێ بە هەنگاوی شلگێرانەی و لەوان ئازادیی خێرای زیندانییە نەخۆشەکان نیازپاکیی خۆی نیشان بدات.
هاوسەرۆکی کەجەکە جەختی لەوەش کرد کە بۆ وەدیهاتنی کۆمارێکی دیموکراتیک و کۆتاییهێنان بە زمانی بایکۆتگەر، تەنیا کاتێک مومکینە کە دیموکراسی بۆ هەموو هاووڵاتیان ڕاپەڕێندرێت و ئاستەنەگکانی بەردەم چالاکی سیاسیی ڕەوای کوردەکان هەڵگیرێت.
Your Comment