بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاری مەشهەد ناوەندی پارێزگاری خۆراسانی رەزەوی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران هەڵکەوتووە. سەرەکی ترین شوێنی گەشتیاری شاری مەشهەد، مەزارگەی ئیمام ڕەزا(د.خ) ێیە. هەندێک لە کەسەکان لە سەفەر بۆ مەشهەد تەنیا دەچنە زیارەتی ئیمام ڕەزا و چێژ لە کەشە مەعنەوییەکەی ئەو مەزارگە دەبەن. لەلایەکی تریشەوە دیوی ناوەوەی ئەو مەزارگەیە جوانی فراوانی هەیە.
ئاوێنەکاری هونەرمەندانە، دەرکەی جوانکاری کراو بە وێنەی ئیسلامی لە بوارە جوانییەکانی ناوخۆی مەزارگەکەیە. جگە لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا، گۆڕی کەسانێکی بەناوبانگ وەکوو شێخ بەهایی لە ناو مەزارگەکە هەیە.
مزگەوتی گەوهەرشاد
یەکێکی دیکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی مەشهەد مزگەوتی گەوهەرشادە کە مەودایەکی کەمی لەگەڵ مەزاگەی ئیمام ڕەزا هەیە. ئەو مزگەوتە لە ئاسەوارە مێژووییەکانی سەردەمی تەیمووییە.
گومەزی مزگەوتی گەوهەرشاد 41 مەتر و هەر یەکە لە منارەکانی مزگەوتەکە 43 مەتر بەرزایی هەیە. هەیوانی مەقسوورە، تابلۆی هونەرمەندانەی سەردەمی تەیمووییە. بەردەنووسراوی بایسونقر لە سەر هەیوانەکە خۆی دەنوێنێت. کاشی کارییە زۆر جوانەکانی ئەو هەیوانە، یەکێکی دیکە لە بوارە سەرەنجڕاکێشەکانی مزگەوتی گەوهەرشادە.
گومەزی سەوز
گومەزی سەوز یەکێکی دیکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی مەشهەدە. ئەو گومەزە هی بارەگای شێخ محەمەد مومن عارفی ئەستەرئابادی لە عارفە بەناوبانگەکانی ئێرانە و لە نزیکی بارەگای ئیمام رەزا هەڵکەوتووە.
بینای سەرەکی ئەو گومەزە هەشت لایەنییە و 4 دیواری سەرەکی هەیە. هەموو ئەو دیوارانە بە کاشی پۆشراوە. کاشیگەلێکی ڕەنگامە کە ڕەنگگەلێکی دڵنشین و پێکهاتەیەکی هونەرمەندانەی هەیە. مێژووی ئەو گومەزە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەقییەکان لە ساڵی 904 ی مانگی.
بارەگای فیردۆسی
بارەگای فیردۆسی، شاعێری گەورەی حەماسەبێژی ئێران، لە مەوداری 15 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای مەشهەد، یەکێک لە قەرەباڵغرتین شوێنەگەشتیارییەکانی مەشهەدە. لە کەنار گۆڕی ئەو شاعیرە ئێرانییە کتێبخانەیەک و مزەخانەیەکیش هەیە.
پەیکەرەیەکی شکۆدار لە فیردۆسی لە نێو بارەگاکە دانراوە کە سەرەنجی گەشتیاران بۆ لای خۆی رادەکێشێت. بینای ئەو بارەگایە بە دەستی نەژیارڤانی بەناوبانگی ئێرانی، هووشەنگی سیحون داڕێژراوە و دەوروبەرەکەی بە نیگارگەلێک لە ئەفسانەکانی شانامە جوانکاری کراوە.
گۆڕی دوو هونەرمەندی هاوچەرخی ئێرانیش لە نزیکی بارەگاکەی فیردۆسی جێگیرە. مەهدی ئەخەوان سالس شاعێری شێعرە نوێیەکان و محەمەدڕەزا شەجەریان، خەسرەوی ئاوازە ئێرانییەکان لەوێیە.
پارکی کوهسەنگی
پارکی کوهسەنگی یەکێک لە دڵخوازترین شوێنە گەشتیارییە سروشتییەکانی مەشهەد لە ناوچەیەکی بەرز و لەسەر لووتکەیەک بە هەمان ناو هەڵکەوتووە. ئەو پارکە دیمەنێکی زۆر جوانی لە دەڤەرەکەی خۆی هەیە و تاڤگیەککی جوانیشی لێدەکەوێتەوە کە سەرەنجی گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
پارکی جەنگەلی وەکیل ئاباد
پارکی جەنگەلی وەکیل ئاباد لە مێژە یەکێک لە باشتین سەیرانگەکانی مەشهەد بەتایبەتی لە وەرزی بەهار بووە. ئەو پارکە لە رابردوودا بە ناوی باغی وەکیل ئاباد دەناسرا. ڕووبارێکی سەرەکی کە لە پارکی جەنگەلی وەکیل ئاباد لە درێژایی بەهار دار و گژوگیاکانی ئەو باغە دوو ئەوەندە جوان دەکاتەوە. لە گرینگترین بەشەکانی پارکی جەنگەلی وەکیل ئاباد دەتوانرێت ئاماژە بکرێتە سەر ئاونەما، گوڵخانەە و باخی گیاناسیەکەی.
دۆڵی ئەرخەوان
دۆڵی ئەرخەوان لە جوانترین شوێنە سروشتییەکانی مەشهەد لە نزیکی تورقەبەیە. بە هاتنی وەرزی بەهار سروشتی ئەو دۆڵە سەرسەوز دەبێت و لە مانگی گوڵان بە شین بوونی ئەرغەوانە پەمەییەکان دەگاتە ئەوپەڕی جوانی. دار ئەرخەوانەکان بە ئەوپەڕی جوانییەوە لە دۆڵەکە گەشە دەکەن و لە بەنرخترین شوێنە سروشتییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانە.
ناوچەی کوێستانی شاندیز لە باکووری ڕۆژاوای مەشهەد یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو شارە کە لە بەر کەشوهەوای فێنک لە هاویناندا لایەنگری زۆریشی هەیە. کەشوهەوای باش، گوندی سەرسەوز و ڕێستورانتی جۆراوجۆر لە هۆکارە سەرەکییەکانی پێشوازی گەشتیاران لە ئەو ناوچەیەیە.
تورقەبە
تورقەبە یەکێک لە ناوچە کویستانییەکانی مەشهەدە. ڕووباری پێنج دەرە لە گرینگترین شوێنە سروشتییەکانی ناوچەی تورقەبەیە کە گەشتیارێکی زۆر لە سەفە بۆ ئەو ناوچە تێیدا دەمێننەوە.
چالیدەرە
کۆمەڵەی گەشتیاری و سەیرانگەی چالیدەرە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە سروشتییەکانی مەشهەد و لە نزیکی تورقەبەیە. ئەو کۆمەڵەیەش بەهۆی کەشی سەوزی بەربڵاو و دارستانی چڕ لە وەرزی پاییزدا زۆرر جوان دەردەکەوێت.
Your Comment