AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١ ١٨:٣٩

عێراقچی: وڵامی لێبڕاوانە دەدەینە هەر هێرشێکی شیمانەیی

عێراقچی: وڵامی لێبڕاوانە دەدەینە هەر هێرشێکی شیمانەیی

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەمیندار گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی ئەتۆمی، جەختی لە زەروورەتی گرتنە بەری ڕێوشوێنی تایبەتی بۆ پاراستنی دامەزراوە و وزەی ناڤۆکی ئێران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لەو نامەیەدا وێڕای هوشداردان هەمبەر بە پاشهاتی هەر جۆرە سەربزێوییەک لە لایەن ڕژیمی زایۆنی و پشکی بەرپرسایەتی یاسایی دەوڵەتی ئەمریکا جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی یاساگەلی نێودەوڵەتی، هەموو هەنگاوێکی پێویست بۆ پاراستن و بەرگری لە هاووڵاتیانی، بەرژەوەندی و دامەزراوەکانی خۆی هەمبەر بە هەڵمەتی تیرۆریستی یان تێکدەرانە دەگرێتە بەر.

وتیشی: ئێران وەک ڕابردوو بە تەواو مانا هەمبەر بە هەر جۆرە سەربزێوییەکی ڕژیمی زایۆنی ئیسرائیل هوشدار دەدا و بە هەر جۆرە هەڕەشە یان کردارێکی سەرپێچکارانە لە لایەن ئەو ڕژیمەوە، وەڵامی لێبڕاوانە دەداتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە ڕیوشوێنێکی پێشگرانە هەمبەر بە درێژەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بگرێتە بەر، دەنا کۆماری ئیسلامی ناچار لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تایبەتی بۆ بەرگری لە دامەزراوە و ماددەی ناڤۆکیی دەبێت، و زیادی کرد: ئەم نامەیە هوشدارێکی جیدی و پێشدەستانەیە و ناوەڕۆک و کاکڵە و بڕەوی هەنگاوی شیمانەیی ئێمە هاوسەنگ دەبێت لەگەڵ ئاست و کوالیتیی هەڵمەتە پێشگرانەکان کە دامەدەزگا نێودەوڵەتیی هاوپەیوەندەکان لە چوارچێوەی ئەرک و ڕاسپاردەی یاساییان دەیگرنە بەر.

News ID 55130

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha