ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: سەرتیپ یەحیا محەمەد مەهدی سەرۆک کۆمیسیۆنی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی یەمەن لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە ڕەهەند و هێما ئایینی، سیاسی، سەربازی و نەوتەوەییەکانی هەڵوێستی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە غەزە، ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی هەوڵ دەدەن بە بەهرەوەرگرتن لە تەکفیری و ناوەندە سیخۆرییە ڕۆژئاواییەکان، ڕوخساڕێکی دزێو لە ئیسلام نمایش بدەن، هەڵوێستی یەمەن بە هەموو جیهانی سەلماندووە کە ئیسلام ئایینی سەرفەرازی و کەرامەتە و موسڵمانانی هەموو جیهان جەستەیەکی یەکەن و ئەگەر ئەندامێکی ئەو جەستەیە ژان بکات، ئەندامەکانی تریش پێوەی دەناڵێنن.
ڕاشیگەیاند: گومانێک لەوەدا نییە کە لە گۆشەنیگای ئایینەوە، سەرکەوتنی موسڵمانان بەڵێنی ئاسمانی لەسەرە، بەڵام ئۆمەی ئیسلامی لە ئێستادا لێی خافڵن و پێیان وایە کە ئەو مزگێنی و سەرکەوتنی خودایی تەنیا تایبەتی سەردەمی پێغەمبەر بووە. بۆیە ڕێگەیان بە هێژمۆنی ئەمریکایی بە سەر وڵاتانی عەرەبی داوە. بەڵام هەڵوێستی یەمەنییەکان هەموو جیهان و ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا و تەنانەت وڵاتانی عەرەبی و موسڵمانیشی ڕاچڵەکاند. هەر بۆیە ئێمە وێڕای هاوڕێێ بەرەی بەرخۆدان لە لوبنانەوە تا عێراق و ئێران، سەرەڕای مەودای دوورمان لە غەزە، باشترین و بەهێزترین هەڵوێستمان گرتۆتە بەر و بەردەوام دەبین لە هەڵوێستمان و سەلماندمان کە کەسێک بانگهێشتی خودایی لەبەیک وتبێت، خوداش یارمەتیی دەدات.
سەرتیپ یەحیا محەمەد مەهدی هەروەها لە وەڵامی پرسیار لە چیەتیی مۆدێل و نمانەی یەمەن لە بەرگری لە فەلەستین بۆ کاریگەریی لە سەر جیهانی عەرەب و ئیسلام، وتی: سەرکەوتن بەردەوام ڕووی لە چەوساوانە و ئۆمەی ئیسلامی دەبێ ڕەگەزخوازی و فرقەگەری کە کۆلۆنیاڵ لێرە بەجێی هێشتووە، وەلاوە بنێت و دەستهەڵگری ئەو لێکدانەوە سیاسی و جوگرافی و ئایدیۆلۆژیکە بێت کە بۆتە هۆی سەرکزی و داماویی ئۆمەی ئیسلامی. چونکە ئۆمەی ئیسلامی زیاتر لە یەک ملیارد و 800 ملیۆن کەسە و شوورەییە کە ئەو حیشمەتە سواڵی ئاشتەوایی لە 5 ملیۆن ئیسرائیلی زایۆنیی دوژمنی ئیسلام بکات.
سەرۆک کۆمیسیۆنی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی یەمەن وتیشی: لەباری سیاسییەوە دەبێ بڵێم کە ڕژیمە دارەدەستەکان سیاسەتی پشتئەستوور بە تەسلیم و ئینتمای ڕەهایان هەمبەر بە ئەمریکا گرتۆتە بەر و هیچ هەوڵێک تەنانەت گەمارۆی ئابووری و سیاسی و تەنانەت هەڕەشە لەو ڕژیمە عەرەبیانە نابینین. کەچی لەمناوەدا تەنیا بەرەی بەرخۆدان و لە سەرووی ئەوانیشەوە ئەوە یەمەنە کە لە بەرامبەر ئەو هەیمەنە و داگیرکارییە وەستاوە و گەلانی تر تەسلیمی سەروەریی دوژمنان بوون و دەسەڵات و ئیرادەی خوداوەندیان فەرامۆش کردووە.
ناوبراو سەبارەت بە پاشهاتی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ژێرخانەکانە مەدەنییەکانی یەمەن و لەوا فرۆکەخانەی سەنعا، ڕوونی کردەوە: ئێمە دەمێک ساڵە لە یەمەن شایەدی ئەو ئەزموونەین و دنیاش وێڕای ئێمە دەبینێت کە چۆن ژێرخانە مەدەنییەکان لە سەنعا و شارەکانی دیکەی یەمەن دەکرێنە ئامانج. بۆیە وڵاتانی عەرەبی دەبێ لەو ڕووداوانە وانە بگرن و دەستهەڵگری متمانەی کوێرانە لە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بن و دڵخۆش نەبن بەوەی کە چەکێک کە لە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیی دەکڕن لە بەرامبەر هێرشەکان دەیانپارێزێت. چونکە هەموو ئەوانە لە بەرامبەر یەمەنییەکاندا شکێنەر و لاوازە و دیتتان کە چۆن ئەمریکاش لە پاراستنی پاپۆرەکان و کۆپاپۆرە فرۆکەبەرەکانیدا شکستی هێنا.
سەرتیپ یەحیا محەمەد مەهدی لەبارەی گرنگیی کەڵکوەرگرتنی یەمەن لە مووشەکی سەروودەنگ لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە گۆڕینی ڕیساکانی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی زایۆنی، ڕایگەیاند: ئەم ڕووداوە لە ئاستی جیهانیدا زۆر گرنگە، چونکە نیشاندەری لێهاتوویی یەمەنییەکان و هاوکات شکستی ئەمریکا و ئیسرائیل لە جیهاندایە. مووشەکە سەروودەنگەکانی ئێمە توانیویەتی هەموو توێژە بەرگرییە ئاسمانییەکان لە ناوخۆی سەرزەوینە داگیرکراوەکان تێکبشکێنێت و لە هەموو توێژە بەرگرییە ئاسمانییەکانی دەریای سوور و بەحرولعەرەب و دەریای ناوەراست تێپەڕێت و ڕاستەوخۆ ئامانجەکانی خۆی بپێکێت.
سەرۆک کۆمیسیۆنی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی یەمەن سەبارەت کاریگەریی بڕیاری داخستنی دەریای سوور بەڕووی پاپۆرە زایۆنییەکان و گەمارۆی ئەو ڕژیمە لە هاوکێشەکانی دەسەڵات ڕوونی کردەوە: زلهێزان سەرەڕای 1300 هێرش لە لایەن ئەمریکا، نەیانتوانی ئەو گەمارۆیە کە لە یەک ساڵ و نیو بەر لە هاتنی ترامپ هەیە، تێک بشکێنن و توانای سەربازیی یەمەن لەناو ببەن و یەمەن چیتر توانای گەمارۆی پاپۆرە زایۆنییەکانی نابێت. بەڵام شکستیان هێنا و تەنانەت ئەمریکا کە هاتبووە یارمەتیی زایۆنییەکان بە تێچووی چەندی ملیارد دۆلارییەوە نەیانتوانی ئەو گەمارۆیە هەڵوەشێننەوە. تەنانەت ڕژیمی زایۆنی لە ئەنجامی داخرانی بەندەری ئیلات، جگە لە داڕمانی سیاسی و سەربازی، تووشی داڕمانی ئابووریش هاتووە.
ناوبراو ڕێککەوتن و ئاگربڕی ئەنساروڵڵای یەمەن و ئەمریکای، بە جۆرێک شەرعیەتدانی ئەمریکا بە ئەنساروڵڵا زانی کە بە هۆی هەڵوێستی پێداگرانەی یەمەنییەکان لە دژی ڕژیمی زایۆنی مسۆگەر بوو و ڕاشیگەیاند: ترامپ لە کاتێکدا ئەنساروڵڵای بەهێز وەسف کرد کە پێشتر پاگەندەی لەناوبردنی دەکرد. بەڵام کاتێ بەرەوڕووی بەرەنگاریی بەهێزی یەمەنییەکان و داکەوتنی 25 فرۆکەی ئێمکیو 9ی ڕیپێر بە چەکە خۆماڵییەکانی یەمەن بۆوە، بە تەنیا زانی کە توانای تێکشکاندنی ئەنساروڵڵای نییە، بەڵکوو لەو شەڕەدا توانای سەربازیی خۆیشی لەدەست دەدا. بۆیە ناچار بوو لە دانپێدانان بە بڕیاری یەمەنەکان و ئاگربڕ و کۆتاییهێنان بە پەلامارەکانیان.
سەرتیپ یەحیا محەمەد مەهدی جەختی لەوەش کرد: لۆژیکی ئەمریکا لە بەرامبەر یەمەنییەکاندا گۆڕا. چونکە لۆژیکی ئەو تەنیا بۆ زلهێزانی وەک خۆی جێی ڕێزە و کاتێ زانی لۆژیکەکەی لێرەدا پووڵ ناکا و بە ئاسانی لە یەمەن دۆڕاندنی، کەواتە هیچکات لەگەڵ ئێراندا بە شەڕ نایێت. چونکە ئێران بەهێزە و ترامپ نیشانی دا کە لە ڕەوتی هێژمۆنی بەسەر جیهاندا چۆتە دەرێ و چیتر ئەو وڵاتە نییە کە بتوانێ وەک ڕابردووی پاش شەڕی دووەمی جیهانی، هەیمەنەی خۆی بەسەر جیهاندا بسەپێنێت. کەواتە سەدەمی پاشاگەردانی و سەروەریی تاکڕەهەندی بەسەر جیهان و زۆرداری لە دەریا و ئەقیانووسەکان کۆتایی پێهاتووە و یەمەن هاوکێشەی نوێێ بەسەر دوژمندا سەپاندووە.
Your Comment