بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕەسووڵ موهاجێر وێڕای نرخاندنی دانیشتنی سنە و سەرکەوتووانە زانینی، وتی: ئەو دانیشتانانە لەو سۆنگەوە گرنگە کە لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی چواردەهەم و سەرۆک کۆماردا، تەرکیزی تایبەتی خراوەتە سەر پەیوەندیی پارێزگاکان و ئەم دانیشتنە یەکێک لە باشترین دانیشتنەکان لە ئاستی پەیوەندیی پارێزگایی بوو.
ناوبراو بە ئاماژە بە بڕیاری تۆکمەترکردنی پەیوەندی و هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، وتیشی: پەیوەندییە ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ عێراقدا زۆر گرنگە و خودی سەرۆک کۆمار جەختی زۆری لەوبارەیەوە کردووە.
موهاجێر هەروەها جەختی لە هاوبەشییە فەرهەنگی و مێژووییەکانی پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە خاڵێکی هاوبەشی وەک نەورۆز کرد و زیادی کرد: لە 12 سنوورێک کە لەگەڵ عێراقدا هەمانە، 7 سنووریان تایبەت بە هەرێمی کوردستانە و ئێستاکە لەباری ئابوورییەوە باڵاترین ڕێژەی هەناردەی نانەوتیی ئێران، ڕووی لە بازاڕەکانی عێراقە.
جێگری دیپلۆماسی ئابووریی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە سڕانەوەی سنوورەکان لە ئەورووپا، ڕایگەیاند: ئێمە سەرەڕای هاوبەشیگەلێکی زۆری کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەت و عێراق بە گشتی هەمانە، بەلام هێشتا لە ئاستی سنووریدا بەرەوڕووی کێشەین و ئەگەرچی لە ساڵانی ڕابردوودا بڕیار بوو ڤیزا هەڵوەشێتەوە، بەڵام هێشتا کێشەگەلێک هەن کە دەبێ چارەسەر بکرێن.
Your Comment