بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوخشە ناسێح پارێزگاری هەڵەبجە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سنە لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر وتی: ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بۆ ئەوە هاتووینەتە سنە، کە هاوکاری و پەیوەندییەکانمان لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ ئێران بە تایبەتی پارێزگا هاوسنوورەکان پەرەپێبدەین.
نوخشە ناسێح لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئامادەن هاوکاری وەبەرهێنەرانی ئێرانی بکەن بێنە هەڵەبجە، ڕیستوورانت و هۆتێلی باش بکەنەوە بەو جۆرەی کە لە کاتی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری هەڵەبجە پێشنیاری دەکرد بۆ گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری هەڵەبجە، وتی: بێ گومان ئامادەین وەکوو ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە هەموو ئاسانکاری و هاوکڵرییەک بکەین لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ئێرانی کە بێن سەرمایەدانەری بکەن لە هەڵەبجەدا بە هەموو کەرتەکانیەوە، ئابووری، پیشەسازی، گەشتیاری، کشتوکاڵ و. ..
جەختیشی کرد کە هەڵەبجە دەفرایەتی زۆر باشی هەیە لە بواری گەشتیاری و کشتوکاڵدا و سروشتی هەڵەبجە و دەڤەرەکەی زۆر جوان و دڵڕفێنە و دەتوانێ هەلێکی باش بێت بۆ سەرمایەدانەری.
Your Comment