بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕەسوڵ شێخی زادە لەسەر پێداویستی گەشەی هاوکاری دوولایەنە بە جەخت لەسەر دەفرایەتیەکانی ئێستا، زیادی کرد: دەتوانین سنوورە هاوبەشەکان بکەینە سنووری دۆستی و هاکاری بۆ گەشەی خەڵک، بەتایبەتی لە شارە سنوورییەکان وەکوو مەریوان، بانە، سەوڵاوا و دیکە ناوچەکان. دروست کردنی شارۆچکەی پیشەیی و بازرگانی هاوبەش، هەناردە کردنی خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری لەلایەن کۆمپانیاکانی کوردستانی ئێران و سەرمایەدانەری بەرانبەر لەوان لە بوارە سەرەکیەکان هاوکاری دەبێت.
شێخی زادە لەسەر پێداویستی گەشەی هاوکاری زانستی و فەرهەنگی نێوان ناوەندە زانکۆیی و لێکۆڵینەوەییەکان لە نێوان دوولایەنەکە جەختی کرد و درێژەی دا: هاوکاری زانستی بەتایبەتی لەگەڵ زانکۆ و ناوەندە پەروەردەییەکانی کوردستانی ئێران ، دەتوانێت پێوەندی سەقاگیر و کاریگەر لە درێژەی گەشەی زانستی و فەرهەنگی ناوچەکە پێک بهێنێت.
کۆبوونەوەی سنە دەسپێکی هاوکاری و قووڵ کردنەوەی پێوەندی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و هەرێمە

سەرۆکی مەکۆی نوێنەرانی کوردستان وتی: کۆبوونەوەی سنە دەسپێکێکە بۆ ورزی نوێی هاوکاری، پێوەندی و قووڵ کردنەوەی پێوەندی نێوان ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و هەرێم.
News ID 55106
Your Comment